جەعفەر حەمەدئەمین کەریم حەمەدئەمین

جەعفەر حەمەدئەمین کەریم حەمەدئەمین، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٠ پلەی فەرماندی کەرتی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە قەڵای بێجان شەهید بووە.


ژیاننامە

جەعفەر حەمەدئەمین کەریم حەمەدئەمین لە ساڵی ١٩٦٢ لە گوندی تاراوەی سەربە ناحیەی خەلیفان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جووتیاری بووە، دایکی ناوی فاتیمە نەبی بووە و براکانی ناویان حەکیم، مستەفا، خالید، هەمزە و سلێمان بووە و ناوی خوشکەکانی مینهات و هەمین بووە، ساڵی ١٩٨٢ شەهید بووە.


خەباتنامە

جەعفەر حەمەدئەمین کەریم حەمەدئەمین لە ساڵی ١٩٧٧ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی سەر بە حاجی کەمال کەندۆلی کردووە کە سەربە هەرێمی خەلیفان بوونە، لە ساڵانی سەرەتای شۆڕشی گوڵان بوونەتە چەند دەستەیەک و ئەرکییان تەنها دانانی بۆسە بووە بۆ سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعس، لە ساڵی ١٩٧٩ جەعفەر حەمەدئەمین بەشداری دوو بۆسەی سەرکەوتوو دەکات لە هیران و نازەنین و گردە خوارە، کە زەبری کوشندەیان لە هێزی دووژمن داوە، لە ساڵی ١٩٨٠ لە دەڤەری شێخ وەسانان بۆسە بۆ کاروانێکی سەربازی بەعس دادەنێن و دوای ڕووبەڕووبونەوە جەعفەر حەمەدئەمین قۆڵی ڕاستی فیشەکی بەردەکەوێت و بریندار دەبێت، هەر لەو ساڵەدا دوای گەڕانەوەی لە چارەسەر پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە قەڵای بێجان هێزێکی زۆری سەربازی ڕژێم گەمارۆی قەڵاکە دەدەن و دوای ڕووبەڕووبونەوەیەکی چەند کاتژمێری جەعفەر حەمەدئەمین بە برینداری دەکەوێتە دەست هێزی دووژمن و بە زیندووی گوللەبارانییان دەکەن و شەهید دەبێت.


 

سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر