جەبار محەمەد شەریف

شەهید جەبار محەمەد شەریف، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی یه‌كێتی و جەمال و هاوسەنگەرانی شەهید بوونە.


جەبار محەمەد شەریف ناسراوە بە جەباری حاجی شەریف، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی وڵەسمتی سەربە قەزای سەیدسادق لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، ساڵی ١٩٧٧ لە لایەن ڕژێمی بەعسەوە بۆ کۆمەڵگای شانیری به‌زۆره‌ ملێ ڕاگوێزراوه‌، برایەکی بەناوی سەلاح محەمەد لە ساڵی ١٩٨٨ شەهید بووە.

لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٩٨١ بۆتە پێشمەرگە لە بارەگای هێزی سورێن کە سەربە لێژنە ناوچەی دەربەندیخانی لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، بەشداری چالاکییە پارتیزانییەکانی دەشتی شارەزووری کردووە.

لە٢٠ی ئابی ١٩٨١ مەفرەزەیەکی چەند کەسی هاوسەنگەری لە بارەگای سیامێوەی بناری سورێنەوە ڕوویان کردۆتە دەشتی شارەزوور بۆ کێوماڵ و ئەنجامدانی چەند چالاکییەکی پارتیزانی لە دەشتی شارەزوور، بەڵام لە ٢٣ی ئابی ١٩٨١ لە گوندی ناوگردانی دەشتی شارەزوور کەوتوونەتە بۆسەی هێزێکی یه‌كێتی و دوای ڕووبەڕووبوونەوەیان جەباری حاجی شەریف و چەند هاوسەنگەرێکی بە ناوەکانی جەمالی مەلا عەلی، جەبار محەمەد شەریف، ئەحمەد بانیشاری، ساڵحی خاڵە، شەهید بوونە.


سەرچاوە:

- ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر