جەبار عومەر محەمەد ستونی

شەهید جەبار عومەر محەمەد، ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی ستونی لە دایک بووە. ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٩٧ شەهید بووە.


شەهید جەبار عومەر محەمەد، ساڵی ١٩٤٣ لە گوندی ستونی سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. خێزاندار بووە، ساڵى ١٩٧٥ دوورخراوەتەوە بۆ باشوورى کوردستان، ساڵى ١٩٧٨ گەڕاوەتەوە باشوورى کوردستان.

ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە هێزی سەعید بۆتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕەکانى قەسرێ و گەروی ئۆمەراغای کردووە. ساڵى ١٩٩١ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لە سوپاى بارزان بۆتە پێشمەرگە و پلەى ئامیر فەوج بووە. ساڵى ١٩٩٧ لەشەڕى ناڤکوڕکا بریندار بووە. ساڵى ١٩٩٧ لە میحوەرى مزووری باڵا لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە. لە گۆڕستانى کۆمەڵگاى شاخۆڵانى پارێزگاى هەولێر سپێردراوە.


سەرچاوە:

 ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان. 


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر