شه‌هید جەبار عومه‌ر حه‌سه‌ن گه‌ره‌وه‌یی ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی گەرەوانی سه‌روو قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لە دایک بووە. تاقۆناغى سەرەتایی خوێندویەتى، خێزاندار بووە.
ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به ریزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩١ به‌شداری له ڕاپه‌ڕین کردووە و بەشدارى چەندین شه‌ڕ و به‌رگری كردووه، ساڵی ١٩٩٦ پلەى فەرماندەی سریەى لە لیوای ٦٢ له سوپای ٦ی سۆران وەرگرتووە.
له رۆژی ٢٠ی ئابی ١٩٩٧، له‌سه‌ر زیخانی گوندی گه‌ره‌وانی خواروو، له سنووری قه‌زای ڕواندز، به ده‌ستی چه‌كدارانی په‌كه‌كه شه‌هید کراوە و ته‌رمه‌كه‌ی له گۆڕستانی گه‌رده گه‌ردی ڕواندز به خاك سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.



