شەهید جهوههر خدر قادر ماویلی ساڵی ١٩٧٣ لە گوندی ماویلیان، له دۆڵی مهنجهلی سنووری قهزای ڕواندزی پارێزگای ههولێر له دایكبووه، خوێندهوار بووه و تا قۆناغی سهرهتایی خوێندووه. ساڵی ١٩٧٤ لهگهڵ خێزانهكهی ئاوارهی ئێران بووە
ساڵى ١٩٩٢ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و هەمان ساڵ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى کوردستان کردووە و لە فەوجی شەهید مستەفا سۆفى عەلى لە سریەى شەهید ئەیوب ماویلى بۆتە پێشمەرگە.
ساڵى ١٩٩٥ لە فەوجی یەکى ماویلیان بە فەرماندەیی شەهید سابیر ماویلى دەبێتە پێشمەرگە و بەشدارى شەڕەکانى کۆڕەک و سەرتیز و ڕاوندز و ماویلیانى کردووە. لە ڕۆژى ١٠ ى تشرینى دووەمى ١٩٩٧ لە چیاى دڕەبى لە سنوورى ناحیەى وەرتێ لەلایەن چەکدارانى پەکەکە شەهید کراوە، لە گۆڕستانى گوندى ماویلیان بەخاک دەسپێردرێت.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


