جخسی یهحیاخان شكر بێرۆخی گەردی، ساڵی ١٩٣٨ لە گوندى بێڕۆخى سەر بە پارێزگای شەمزینان - باکووری کوردستان لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕی چیای سپیلک شەهید بووە.
جخسی یهحیاخان شكر بێرۆخی، لە گوندى بێڕۆخى سەر بە پارێزگای شەمزینان - باکووری کوردستان لەدایک بووە، سەڵت بووە.
ساڵى ١٩٦١ سەرەتای هەڵگیرسانى شۆڕشی ئەیلوول پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕش کردووە و بۆتە پێشمەرگە، بەشدارى شەڕەکانى لۆمانا، سەرسنگ، زاویتە و سەرزێرێ، کەڤلەسنێ، چەمانکێ، مرێبا، مێرسیدا، دۆڵا نەهلێ، پیرس و سەرێ ئاکرێی کردووە. ساڵی ١٩٦٣ لە شەڕی چیای سپیلک شەهید جخسی وەک سەردەستە لەگەڵ برایەکەی شەهید فکری بەرگری لە پێشڕەوییەکانی سوپاى عێراق کردووە و هەر لەو شەڕە شەهید بووە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


