جخسی ڕەشید حافز

جخسی ڕەشید حافز ناسراو بە (جخسی شێخزادە)، لەساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٩٩٧ لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دانرابوو لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای ڕۆبی و ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.


جخسی ڕەشید حافز لە ساڵی ١٩٦٣ لە گوندی گۆڕا لەشارۆچکەی سیدەکان پارێزگای هەولێر لەدایک بووە، خوێندەواری هەبوو، ژیانی هاوسەرێتی پێک هێنابوو، لەساڵی ١٩٨٧ لەلایەن ڕژێـمی بەعسەوە دەستگیر کرا و دوای ماوەیەک ئازاد کراوە. دوای ڕاپەڕینەکەی باشووری کوردستان لەساڵی ١٩٩١ دەبێتە پێشمەرگە لە سوپای ٦ی سۆران، لەساڵی ١٩٩٦ بووەتە جێگری بەتالیۆن لەهێزی ٦٤ی سوپای سیدەکان و بەشداری شەڕەکانی بەرگری لەسەروەری یاسا دەکات، لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٩٩٧ لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دانرابوو لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای ڕۆبی و ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.


سەرچاوە:

١-ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

وەحید بایزدین تەها

وەحید بایزدین تەها، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندی موکا پارێزگای هەولێر لە دایک بووە. ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٨ شەهید بووە لە گوندی قومری لە ناوچەی بەرواری بە خاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

لوقمان عەزو محەمەد

لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر