شەهید توفیق حەمد فریاد، سالی ١٩٥٨ لە گوندی خۆشکەل ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، خێزاندار بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە.
سالی ١٩٩٢ داوى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە و لەلای فەرماندە حسێن ئەحمەد لال بۆتە پێشمەرگە.
ساڵى ١٩٩٤ لەلایەن چەکدارانى پەکەکە لەشەڕى چیای ئێدلب شەهید کراوە، لە گۆڕستانى خۆشکەل بەخاک سپێردراوە.
سەرچاوە:
١- ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.
