بەختیار حسێن خدر حسێن، ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی ئاکۆیان سەربە قەزای ڕەواندز لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەدایک بووە، تا قۆناغی شەشی سەرەتایی خوێندووە، خێزاندار نەبووە، ساڵى ١٩٩٦ شەهید بووە.
ساڵی ١٩٩٦ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە و لە فەوجی زرار مەلەکی لە سوپای باڵەک بۆتە پێشمەرگە، لە شەڕەکانی دەڤەری باڵەکایەتی بەشداری کردووە، لە هەمان ساڵ لە شەڕی ناوخۆ لە دەڤەرى باڵەکایەتى لە شاخی گۆجاڕی گوندى گۆجاڕ ناحیەى قەسرێ شەهید بووە.
سەرچاوە:
ئەرشیفى دەستەى ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.