بێستون حسێن محەمەد مەحمود

بێستون حسێن محەمەد مەحمود، ساڵى ١٩٧٦ لە هێزى هەورامانى پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٧٨ لەگەڵ دووهاوسەنگەرى دەسگیر دەکرێن، ساڵى ١٩٧٩ لە بەندیخانەى موسڵ لە سێدارەدراوە.


بێستون حسێن محەمەد مەحمود، ساڵی ١٩٦١ لە گوندی باوە کۆچەکی سەربە پارێزگای هەڵەبجە لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە، دەرچووی قۆناغى سەرەتاییە.

ساڵی ١٩٧٦ لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە فەرماندەیی نادر هەورامی بۆتە پێشمەرگە، ئەوکات بارەگایان لە وشکەناوی نزیک سەرچاوەی زەڵم لە پارێزگاى هەڵەبجە بووە.

ساڵی ١٩٧٨ بێستون حسێن و دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی ئەمین حسێن و تەحسین بۆ ئەنجامدانی چلاکییەکی پارتیزانی بۆ دەڤەرى دەشتى شارەزوور دەچن، لە گوندی شەشکی سەربە ناحیەی خورماڵ کەوتوونەتە بۆسەی جاشی ڕژێمی بەعس و دوای ڕووبەڕووبووەنەوە لەگەڵیان دەستگیر کراون، دواى دەسگیرکردنیان بۆ بەندیخانەى شارى موسڵ دەگوازرێنەوە، دواى ساڵێک زیندانی بوون، ساڵی ١٩٧٩ لە سێدارە دراون و شەهید بوونە.


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی دیموکراتی کورستان


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر