بۆسەى گوندى مجێسەر ١٩٨٠

بۆسەى گوندى مجێسەر چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگە بۆ لێدان و گەیاندنى زیان بە هێزە سەربازیەکانى سوپاى عێراق بوو، ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٠ مەفرەزەیەکى پێشمەرگە خۆیان گەیاندە نزیگ گوندى مجێسەر لە دەڤەرى برادۆست سەر ڕێگاى سەرەکى بۆسەیان دانایەوە، هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبیلێکى سەربازى و تێکیان شکاند و تەواوى سەرنیشانیان کوشتن کە حەوت سەرباز بوون پێشمەرگەکانیش بێ زیان گەڕانەوەو شوێنەکەیان جێهێشت.


لە مێژووی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورددا، شەڕی پارتیزانی وەک کاریگەرترین چەکی هێزی پێشمەرگە دژ بە سوپای بەعس ناسراوە. یەکێک لەو چالاکییە جەربەزە و سەرکەوتووانەی کە لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو ئەنجام درا، بۆسەی گوندی مجێسەر بوو لە دەڤەری برادۆست. دەڤەری برادۆست بەهۆی هەڵکەوتە جوگرافییەکەی و نزیکی لە سنوورەکان، پێگەیەکی ستراتیژی هەبوو بۆ پێشمەرگە، لە هەمان کاتدا ڕێگایەکی سەرەکیی گەیاندنی پێداویستی (تدارەکاتی) سەربازی بوو بۆ شارۆچکەی سیدەکان و ڕەبایەکانی دەوروبەری. ئەم چالاکییە نەک هەر زیانی گیانی و ماددی بە دوژمن گەیاند، بەڵکو کاریگەرییەکی دەروونی قووڵی لەسەر ورەی سوپای عێراق لەو ناوچەیەدا جێهێشت.

        بۆ درێژەدان بە چالاکیەکانى پێشمەرگە و لێدان و گەیاندنى زیان بە هێزە سەربازیەکانى ڕژێمى بەعس،  مەفرەزەیەکى پێشمەرگە بە فەرماندەى حەمەد مامەند نەخشە و پلانى چالاکیەکى پارتیزانیان دانا، بۆ دانانەوەى بۆسەیەک کە هێرش بکەنە سەر ئۆتۆمبێلە سەربازىیەکانى سوپاى عێراق،  دواى تاوتوێکردن و ڕاگۆڕینەوە لەسەر دیاریکردنى شوێنى ئەنجامدانى چالاکى، گەیشتنە ئەو ڕایە کە نزیک گوندى مجێسەرى دەڤەرى برادۆست شوێنێکى گونجاوە بۆ دانانەوەى بۆسە، چونکە شوێنێکى دۆڵاییە و دەڕوانێتە سەر رێگاى سەرەکى کە بە شارۆچکەى سیدەکانى دەگەیەنێت و بەردەوام ئۆتۆمبێلى سەربازى پێدا دەڕۆیشت.

ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٠ پێشمەرگەکان گەیشتە شوێنى مەبەست هەریەکەو لە شوێنى دیاریکراو جێگیر بوون، بۆ ماویەک لە چاوەڕوانى هاتنى ئۆتۆمبێلێکى سەربازى خۆیان مەلاسدا، لە ناکاوێکدا ئۆتۆمبێلێکى سەربازى جۆرى (جیب قیادە) بە ڕێگاوە بە دیارکەوت بە ئاراستەى بۆسەى پێشمەرگەکان ملی ڕیگاى گرتبوو.

       هەرکە ئۆتۆمبێلەکە گەیشتە بۆسەى پێشمەرگەکان هەموویان پێکەوە لێی هاتنە دەست و دایانە بەر دەستڕێژى گوللە، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان ئۆتۆمبێلەکە تێبشکێنن و تەواوى سەرنشینان بکوژن کە حەوت سەربازى تێدابوو هیچیان بە سەلامەتى دەرنەچوون، بەڵام لەبەر ئەوەى شوێنەکە سەر ڕێگاى سەرەکى بوو بەردەوام هێزى سەربازى هاتووچۆی پێدا دەکرد، بەرزاییەکانى دەوربەریش ڕەبایە و بنکەى سەربازى بوون پێشمەرگەکان نەیان توانى بچنە شوێنى تێکشکانى ئۆتۆمبێلەکە بۆ دەستبەسەرداگرتن و کۆکۆدنەوەى چەکەکانیان، بەڵکو لەبەر سەلامەتی گیانیان تەنها فریاى ئەوە کەوتن کە لە شوێنەکە دوور بکەونەوەو بە سەلامەتى دەرچن. شایانى باسە چالاکیەکە دەنگدانەوەیەکى زۆرى بە دواى خۆیدا هێناو ترس و تۆقینێکى زۆرى خستە ناو ڕیزەکانى سەربازى سوپاى عێراق.


سەرچاوە:

دیمانە لەگەڵ عەبدولڕەحمان حاجى، سۆران، ٢ى شوباتى ٢٠٢٦. 


بابەتی پەیوەندیدار

لێدانى ڕەبایەکانى باوەکراوەى پشتى ڕایات ١٩٨١

هێرشکردنە سەر دوو ڕەبایەى پشتى ڕایات چالاکیەکى پێشمەرگەیی پارتیزانى بوو دژى سوپاى عێراق لە دەڤەرى باڵەکایەتى، هێزێکى پێشمەرگەى هاوبەشى پارتی دیموکراتى کوردستان و حزبى سۆسیالیستى کوردستان، لە ڕۆژێکى بەهارى ١٩٨١ هێرشیان کردە سەر هەردوو ڕەبایەکە و زیانى گیانیان پێ گەیاندن لە کوشتیار و بریندار، بە بیانووى ئەوەى کە هەڵسوکەوت و مامەڵەیان توند بوو لەگەڵ خەڵکى ناوچەکەو هەراسانیان دەکردن.

زانیاری زیاتر

شەڕى دەربەند ١٩٨٣

شەڕى دەربەند چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو دژى سوپاى عێراق، کە لە شەوێکى بەهارى ١٩٨٣ هێرشیان کردە سەر سەربازگەى دەربەندى نزیک شارۆچکە چۆمان لە دەڤەرى باڵەکایتى، بە ئامانجى پیشاندانى هێز و بازووى شۆڕش و درێژەدان بە چالاکى پارتیزانى، دواى شەڕێکى نیو کاتژمێری و دروستکردنى پشێوى و ئاڵۆزى لە ناو سەربازگە دەستیان لە شەڕەکە هەڵگرت و شوێنەکەیان جێ هێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕی هەریر ١٩٨٢

شەڕى هەریر چالاکیەکى پارتیزانى هێزى پێشمەگەى لیژنە ناوچەى باڵەکى سەربە لقى دووی پارتى دیموکراتى کوردستان بوو، کە لە شەوێکى هاوینى ساڵى ١٩٨٢ لە دۆڵی بالیسانەوە دابەزینە ناو شارۆچکەى هەریر و هێرشیان کردە سەر بنکەى ڕێکخستنی حزبى بەعس، دواى شەڕێکى زیاتر لە نیو کاتژمێر توانیان زیانى گیانى و ماددى بە ئەندام و پاسەوانانى ڕێکخراوکە بگەیەنن، پاشان شوێنەکەیان جێ هێشت و گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان لە دۆڵی بالیسان.

زانیاری زیاتر

چالاکى گەرووى سیتکان ١٩٨٣

چالاکى گەرووى سیتکان بریتى بوو لە ڕووبەڕوو بوونەوەى هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق، لە ئێوارەیەکى بەهارى ١٩٨٣ لە گەرووى سیتکانى نزیک چیاى زۆزک، لەماوەیەکى کورتدا هێزەکەى پێشمەرگە هێرشیان کردە سەر هێزە سەربازیەکە و تێکیان شکاندن و زیانی زۆریان پێ گەیاندن لە کوشتن و بریندار، پاشان شوێنەکەیان جێ هیشت.

زانیاری زیاتر

شەڕى دیانا ١٩٧٩

شەڕی دیانا، ڕووبەڕوو بوونەوەى مەفرەزەیەکى پێشمەرگە لەگەڵ هێزێکى سەربازى سوپاى عێراق لە شارۆچکەى دیانا، کاتێ کە مەفرەزەکەى پێشمەرگە بەمەستى ئەنجامدانى چالاکیەک کە هێرشکردنە سەر ماڵی خیانەتکارێکى بەکرێگیراوى ڕژێم بە هاوکارى ڕێکخستنە نهێنیەکانى ناوشار، لە ڕێگاى رۆیشتنیان بۆ شوێنى مەبەست دووچارى هێزێکى سەربازى حکومەت بوونەوە کە بازگەیان دنابوو لە شوێنێک بەناوى کەندى دیانا، دواى ماوەیەک لە شەڕ و پێکدادان پێشمەرگە بڕیارى کشانەویاندا لە شوێنەکە دوور کەوتنەوە.

زانیاری زیاتر