برزوو جەعفەر ئەحمەد کەریم

برزوو جەعفەر ئەحمەد کەریم ناسراوە بە (برزوو دۆڵەسوری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و راپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩١ و لە ئازادکردنی شاری کەرکوک شەهید بووە.


ژیاننامە

شه‌هید برزوو جەعفەر ئەحمەد کەریم ناسراوە بە برزوو دۆڵەسوری، لە ساڵی ١٩٦٥ لە گوندی دۆڵەسوری سەربە ناحیەی ناڵپارێزی قەزای پێنجوێن لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کار ئاژەڵداری بووە، تا قۆناغی سه‌ره‌تایی خوێندوویه‌تی، خێزاندار بووه‌، خێزانه‌كه‌ی ناوی پەخشان حسێن بووه‌، خاوه‌ن كوڕ و كچێك بووه‌ به‌ناوه‌كانی هه‌ڵمه‌ت و دڵگیر.


خەباتنامە

له‌ ڕێكه‌وتی مانگی ٨ی ١٩٨١ شه‌هید برزوو جەعفەر له‌ به‌تالیۆنی حاجی نه‌جیم سه‌ر به‌هێزی سورێنی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆته‌ پێشمه‌رگه‌.

له‌ چه‌ندین قاره‌مانێتی و شه‌ڕی پارتیزانی به‌ژداری كردووه‌، وه‌ك شه‌ڕی گوندی گوڵان ساڵی ١٩٨١، شه‌ڕی كۆمه‌ڵگای شانێری ده‌شتی شاره‌زوور ساڵی ١٩٨٢، شه‌ڕی سمایله‌ دۆڵ ساڵی ١٩٨٣، ساڵی ١٩٩١ ڕۆڵێكی كارای هه‌بووه‌ له‌ ڕاپه‌ڕینه‌ جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی خه‌ڵكی كوردستان.

ساڵی ١٩٨٦ پلەی بەرپرسی شانەی ڕێکخستنی نهێنی لە قەزای سەیدسادق وەرگرتووە، هه‌روه‌ها ساڵی ١٩٨٩ پله‌ی فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ی له‌ هێزی سورێن وه‌رگرتووه‌.  

ساڵی ١٩٩١ له‌ ڕاپەرینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان و ئازادکردنی شاری سلێمانی، شه‌هید برزوو دۆڵەسوری هاوشان لەگەڵ ملازم جوامێر و سەعەی مام قایەر ڕۆڵی باڵایان هەبووە لە ئازاد کردنی شاری سلێمانی.

ساڵی ١٩٩١ و لە ئازادكردنی شاری کەرکوک، لە نزیک سەربازگەی خالید فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە. 


سەرچاوە:

ئەرشیفی دەستەی ئینسکلۆپیدیای پارتی پارتی دیموکراتی کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی

بورهان نەبی خدر بنمێرده‌یی بورهان نه‌بی خدر بنمێرده‌یی، ناسراوه‌ به‌ (بڕكۆ)، ساڵی ١٩٦١ له‌ گوندی بنمێرده‌، له‌ دۆڵی ئاكۆیانی قه‌زای ڕواندز پارێزگای هه‌ولێر لەدایکبووە، ساڵى ١٩٧٧ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، له‌ مانگی ١ی ١٩٧٩ له‌ به‌نی هه‌ریر شه‌هید بووە.

زانیاری زیاتر

سدیق لێلوکی

سدیق عەبدوڵڵا محەمەد ناسراو بە (سدیق لێلوکی)، سالی ١٩٥٨ لە گوندی لێلوکی ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ساڵح محەمەد ئەحمەد لێلوکی

ساڵح محەمەد ئەحمەد، سالی ١٩٦١ لە گوندی لێلوک ناحیەى مەزنێ قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵى ١٩٨٧ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریاز ئیسقێلى

ریاز سەعید مەحمود ئیسقێلی، ناسراو بە (ریاز ئیسقێلى)، ساڵی ١٩٨١ لە وڵاتى ئێران لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ پەیوەندى بە یەکێتى قوتابیان کردووە، لە ٢١ى کانوونى یەکەمى ٢٠٠٨ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین ئیسقێلى

حەمەدئەمین مستەفا ئەحمەد ناسراو بە (حەمەدئەمین ئیسقێلى)، سالی ١٩٥٥ لە گوندی ئیسقێل ناحیەى مەزنێ لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر