بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.


ژیاننامە

بابەکر مەحمود حەوێز، ساڵى ١٩٢٧ لە دەڤەرى پشدەر لەدایک بووە، تا قۆناغى سەرەتایی خوێندووە، خێزاندارە، ساڵى ١٩٧٥ دواى نسکۆى شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵى ١٩٧٦ گەڕاوەتەوە کوردستان، ساڵى ١٩٨٨ دووبارە ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە و ساڵى ١٩٩٢ گەڕاوەتەوە کوردستان، ساڵى ١٩٩٣ لە شارى لەندەنى پایتەختى بەریتانیا کۆچى دوایی کردووە.


خەباتنامە

ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى ئەیلوول کردووە و بۆتە ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى، ساڵى ١٩٦٣ پلەى ئامر بەتالیۆنى لە هێزى کاوە وەرگرتووە، ساڵى ١٩٦٧ تا ١٩٧٠ جێگرى ئامر هێزى کاوە بووە لە قەلادزێ، بەشدارى چەندین شەڕوداستان کردووە، لەوانە ساڵى ١٩٦٨ فەرماندەیی هێزى پێشمەرگەى هێزى کاوەى کردووە بۆ ئەنجامدانى چالاکییەکى سەربازى وەک لێدانی بارەگاى لیوایەکى سوپاى عێراقى لە کیوەڕەشى ناحیەى سەنگەسەر. 

 ساڵى ١٩٧٠ تا ١٩٧٤ لە مەکتەبى عەسکەرى ئەرکى بینیوە، هەمان ساڵ تاوەکو نسکۆى شۆڕشى ئەیلوول سەرپەرشیارى بەرەى شەڕەکانى چیای زۆزک بووە، ساڵى ١٩٨٥ بۆتە بەرپرسی هێزێکى تایبەت سەر بە سەرۆک مەسعود بارزانى، ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانی بووە لەپشدەر و بێتوێن.


سەرچاوە:

ئەرشیفى دەستە ئینسکلۆپیدیاى پارتى دیموکراتى کوردستان.


بابەتی پەیوەندیدار

عوسمان خۆشناو

عوسمان ساڵح عوسمان ناسراو بە (عثمان خۆشناو)، ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی هیرانی ئەوکات و ناحیەی هیرانی ئیستای پارێزگای هەولێر لە دایکبووە.

زانیاری زیاتر

حەسەن عەسکەری

عەبدولعەزیز حەمید سەعید بەرنیاس ب (حەسەن عەسکەری)، ساڵا ١٩٧١ ل گوندێ هدێنه ل دەڤەرا بەروارییان ل پارێزگەها دهوک ژدایک بوویە.

زانیاری زیاتر

فەتاح نەعمەت سندی

فەتاح نەعمەت ئوسێ بەرنیاس ب (فەتاح سندی)، ساڵا ١٩٣٧ ڵ گوندێ مێرگەشیش ڵ دەڤەرا سندی یا سەر ب قەزا زاخۆ ژ دایک بوویە. پشتی دۆماهیک ئینانا خواندنا خۆ ل قوناغا سەرەتایی و ناوەندی ل زاخۆ، ل کۆمپانیا نەفتا عەین زالە وەکو فەرمانبەر دهێتە دامەزراندن.

زانیاری زیاتر

دژوار فایق غەفور

فەرماندە وسیاسەتمەدار دژوار فایق غەفور لە ساڵی ١٩٧٤ پەیوندی بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٨٤ پەیوەندی بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و دەبێتە پێشمەرگە. دەرچووی خولی هەشتەمی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ساڵی ١٩٩٤ بەرپرسی باڵای سەرکردایەتی مەیدانی سلێمانی- هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

سوارە فەتاح فەرەج

سوارە فەتاح فەرەج لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی جاسەنە سەر بە ناحیەی سورداشی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و کەسایەتیەکی ناسراو و دیاری سنوری دۆلی جافایەتی

زانیاری زیاتر