گشت بابەتەکان

حسۆ مەلا

حسێن مەلا تەیمەس، ناسراو بە (حسۆ مەلا)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لەساڵى ١٩٢٠ لە گوندى ڤاژى لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى هەردوو شۆڕشى ئەیلول و گوڵانى کردووە، ساڵى ٢٠١١ لە گوندى ڤاژى کۆچى دواییکردووە.

زانیاری زیاتر

حسێن محەمەد کەکشار

حسێن محەمەد کەکشار، ناسراو بە (حسۆ محەمەد)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٦ لە گوندى شێخ سەیدا لەدایکبووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە و سێ جار بریندار بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، ساڵى ٢٠١٥ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

حسۆ فه‌قێ ئه‌حمه‌د

حسێن فەقێ ئەحمەد، ناسراو بە (حسۆ فەقێ ئەحمەد)، ئەکادیمى و پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى بابکێ لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزاندا خەباتکار بووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى شۆڕشى ئەیلولى کردووە، ساڵى ١٩٨٣ شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

حسۆ ساڵح

حسێن ساڵح نادر، ناسراو بە (حسۆ ساڵح)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٠٠ لە گوندى سیدان لەدایکبووە، بەشداریی شۆڕشى ئەیلول و شۆڕشى گوڵانى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە، ساڵى ١٩٩٣ هەر لە گوندى سیدان کۆچى دواییکردووە.

زانیاری زیاتر

حسێن جەرجیس سەعید

حسێن جەرجیس سەعید، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٨٩٠ لە گوندى پێندرۆ لەدایکبووە، لە شەڕ لە دژى عوسمانییەکان و شۆڕشى شێخ سەعیدى پیران و شۆڕشى ئارارات بەشداربووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە و دووجار برینداربووە، بەرپرسى نەخۆشخانەى شۆڕش بووە، ساڵى ١٩٦٤ لە گوندى قومرى کۆچى دواییکردووە.

زانیاری زیاتر

حسێن بەکر بەگ حالی

حسێن بەکر بەگ حالى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى باپشتیان لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، ساڵى ١٩٤٩ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

تەیموور جەعفەر موسا

تەیموور جەعفەر موسا، ناسراو به‌ (ته‌یموور شكاك)، ئەکادیمى و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵی ١٩٣٠ له‌ گوندی هه‌سته‌كوك له‌دایكبووه‌، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، بڕوانامه‌ی دكتوراى هەبووە، مامۆستا بووە لە زانکۆى كوبان له‌ كراسنه‌، مامۆستا بووە لە‌ زانكۆی یه‌نگی یۆڵ له‌ كۆماری ئۆزبه‌كستان، له‌ شه‌وی ١٧-١٨ى تشرینی دووه‌می ٢٠١٧ كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

تاجەدین حەسەن تاجەدین

تاجه‌دین حه‌سه‌ن تاجه‌دین، ناسراو به‌ (تاژدین مه‌لاحه‌سه‌ن)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٨ له‌ گوندی بیێ له‌دایكبووه، ساڵی ٢٠٠٤ له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

پیرۆ حەمەد ئیبراهیم

پیرۆ حەمەد ئیبراهیم، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٥ له‌ گوندی كه‌لێت-ى سه‌ر به‌ قه‌زای شه‌مدینان لە باكووری كوردستان له‌دایكبووه‌‌، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە و بەشدارى خوولى تۆپخانەى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، لە ساڵى ١٩٨٣ ئەنفالکراوە.

زانیاری زیاتر

پیرۆ چیچۆ عەزیز

پیرۆ چیچۆ عەزیز، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٢ له‌ گوندی گویزێ له‌دایكبووه‌‌، دوو جار بریندار بووه‌، له‌ ساڵى ٢٠٠٦ كۆچی دوایی كردووه.

زانیاری زیاتر

پیرموس عومەر خەلیل

پیرموس عومه‌ر خه‌لیل، ناسراو‌ به‌ (پیرۆ یوسف)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، (مام پیرۆ) لە ڕێکەوتى ساڵی ١٩١٦ له‌ گوندی هرور له‌ پارێزگای دهۆك له‌دایكبووه‌‌، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٣ ئاداری ١٩٩٧ له‌ زاخۆ كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

تاجەدین ئاغا تاژدین

تاجەدین ئاغا تاژدین، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩١٩ له‌ گوندی كه‌لۆكى سه‌ر به‌ ناحیه‌ی پیران له‌ قه‌زای مێرگه‌سۆر له‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه‌‌، ساڵی ٢٠١٠ له‌ هه‌ولێر كۆچی دوایی كردووه‌ و له‌ گۆڕستانی بێركۆت به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر