گشت بابەتەکان

بابەکر محەمەد زوبێر

بابەکر محەمەد زوبێر (١٩٢٠- ١٩٩٨)، ناسراو بە بابەکر محەمەد، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەی سەرپەل بووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر شێخ حسێن لاچین

بابەکر شێخ حسێن لاچین (١٩٣١-٢٠٢٠) ناسراو به‌ بابه‌كر شێخ سێن و بابه‌كر شێخ یاسین، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی (١٩٩١) کردووە، سەرقۆڵ بووە، هەڵگری میدالیایی بارزانییە.

زانیاری زیاتر

سەید عەبدوڵا محەمەد عەلى

عەبدوڵا محەمەد عەلى، ناسراو بە (سەید عەبدوڵا)، لە ساڵى ١٩٣٦لە حاجی ئۆمەران لەدایکبووە، لە شۆڕشى ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە مەفرەزە سەرەتاییەکانى شۆڕشى گوڵان بووە، یەکەمین شەهیدى شۆڕشى گوڵانە.

زانیاری زیاتر

ئاراس حسۆ میرخان غه‌زالی

پزیشک و سیاسەتمەدار ئاراس حسۆ میرخان غه‌زالی، ناسراو به‌ دكتۆر ئاراس، نوێنەری کۆنگرەکانی یازدەیەم ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە و ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به‌‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌....

زانیاری زیاتر

هیوا ئەحمەد مستەفا

سیاسەتمەدار هیوا ئه‌حمه‌د مسته‌فا، ناسراوه‌ به‌ هیوا.أ.م، ھ.لاوك، سواره، باوكی بزاڤ، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووە، نوێنه‌ری كۆنگره‌کانی یازده‌یه‌م ١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ی پارتی بووە ...

زانیاری زیاتر

هێمن هەورامی

ئەکادیمی و سیاسەتمەدار هێمن ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ ساڵح، ناسراو به‌ هێمن هه‌ورامی، ساڵی ١٩٨٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌...

زانیاری زیاتر

نەوزاد هادی مەولود

ئەندازیار و سیاسەتمەدار نه‌وزاد هادی مه‌ولود محه‌مه‌د، ساڵی ١٩٩٢ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، نوێنەری کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە...

زانیاری زیاتر

نەزهەت حالی محەمەد قادر

سیاسەتمەدار نه‌زهه‌ت حالی محه‌مه‌د قادر، ناسراو به‌ نه‌زهه‌ت حالی، ساڵی ١٩٨٢ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان و ساڵی ١٩٨٤ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، نوێنەری کۆنگرەیکانی یازدەیەم١٩٩٣ و دوازدەیەم ١٩٩٩ بووە ...

زانیاری زیاتر

نەجمەدین یوسفی

سیاسەتمەدار نه‌جمه‌دین سه‌عید عه‌لی، ناسراو به‌ نه‌جمه‌دین یوسفی، ساڵی ١٩٥٨ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی و ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه....

زانیاری زیاتر

مەحمود ئێزدی

یاساناس و سیاسەتمەدار مه‌حمود هاشم ئه‌لیاس سلۆ، ناسراو به‌ مه‌حمود ئێزیدی، ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌....

زانیاری زیاتر

نوری حەمە عەلی

کەسایەتی سەربازی و سیاسەتمەدار نوری عه‌لی محه‌مه‌د ڕه‌حمان، ناسراو به‌ نوری حه‌مه‌ عه‌لی و ئومێد، لە کۆنگرەی یازدەیەم ١٩٩٣دا‌ به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و لە کۆنگرەی دوازدەیەم ١٩٩٩دا بە ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەی سێزدەیەمدا به ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوە....

زانیاری زیاتر

ناهیدە سەلام ئەحمەد

مامۆستا و سیاسەتمەدار ناهیده‌ سه‌لام ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ مامۆستا ناهیده‌ شێخ سه‌لام، كچه‌ كورد، ن. س و دایكی ڕۆژ، ساڵی ١٩٦٠ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌می پارتی دیموكراتی كوردستاندا كه‌ له‌ شاری به‌غدا ساز دراوه...

زانیاری زیاتر