گشت بابەتەکان

جەمال حەوێز ئەحمەد

جەمال حەوێز ئەحمەد، ساڵی ١٩٩٤ پەیوەندی بە رێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٧ی ئەیلوولی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا، لە گوندی وەرتێ لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

جەمیل خەلیل ڕەسوڵ

جەمیل خەلیل ڕەسوڵ ناسراو بە جەمیل خەلیل بەگ، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٩٥ لە شەڕى ناوەخۆ لە چیای هەندرێن شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

بنیامین قادر عەبدوڵا

شەهید بنیامین قادر عەبدوڵا، ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٩٧ لە شاخی گەورە لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لەلایەن چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میتۆ ئەحمەد زەینەڵ ستونى

محمد ئەحمەد زەینەل ، ناودار بە میتۆ ستونی، لە ساڵی ١٩٢٤ لە گوندی ستونێ لە دەڤەری هەرکی بنەجێ لە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسور لە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە دایک دەبێت و لە خەباتی پێشمەرگایەتیدا چەندین پلە و پۆستی وەرگرتووە، ساڵی ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کردووە و لەگۆڕستانی سارداو بەخاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

سەعید ئیسماعیل ئەحمەد

سەعید ئیسماعیل ئەحمەد سپینداری، ساڵی ١٩٢١ لە گوندی سپیندار لەدەڤەری بەرواری ژێری سەربە قەزای ئامێدی لەدایک بووە، ساڵی ١٩٥٨ پەیوندی بە ڕیکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان، ساڵی ١٩٩٧ بۆتە ئەندامی دەزگای ئەیلوول، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە، لە ٣١ی ئایاری ٢٠٠١ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

ڕەمەزان عیسا شەریف

ڕەمەزان عیسا شەریف ناسراو بە (ڕەمەزان عیسا)، ساڵی ١٩٣٥ لە گوندی سێلکێ ناحیەى شێروان مەزن قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٩ نایب زابت بووە لە سوپاى عێراق، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵى ١٩٦٢ دواى ئەوەى ئاشکرا بووە، ڕیزەکانى سوپاى جیهێشتووە و پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە، لە ١٠ی تەمووزی ٢٠٠٨ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

ڕەسوڵ فەقێ خۆشناو

ڕەسول فەقێ خۆشناو ساڵی ١٩٣٢ لە گوندی( گەڕووتە) لە قەزاى شەقڵاوە پارێزگاى هەولێر لە لەدایک بووە. ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بۆتە ئەندامی لێژنەی ناوچەی شەقڵاوە. ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە. ساڵی ١٩٩٤ کراوە بە فەرماندەی هێزی کۆڕەک لە پیرمام، دوای دامەزراندنی دەزگای ئەیلول، کراوەتە جێگری بەرپرسی دەزگاکە. لە ١٦ی ئابی ١٩٩٣ میدالیاى بارزانى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

خالید کۆچەر

خالید ڕەشید ئەحمەد ناسراو بە (خالید کۆچەر)، ساڵی ١٩٥٧ لە گوندی گرفیل سەربە قەزای سێمێل لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٢پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ پەیوەندی بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

حەبیب کەلەش عەلی خالید

حەبیب کەلەش عەلی خالید، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی باتیفا سەر بە قەزای زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزە پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) ئاوارەى ولاتی ئێران بووە و لە شارى نەغەدەى ڕۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێ بووە، ساڵی ١٩٨٠ کارگێڕی لێژنەی ناوچەی خەبات بووە، ساڵى ١٩٩١دوای ڕاپەڕینى جەماوەرى کوردستان، گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٩ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

مامه‌س ڕە‌شید حسۆ

مامه‌س ڕە‌شید حسۆ (١٩٢٩-.....)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥)، شۆڕشی گوڵان(١٩٧٦- ١٩٩١)ی کردووە.

زانیاری زیاتر