گشت بابەتەکان

حسۆ فەقێ ئەحمەد

حسێن فەقێ ئەحمەد، ناسراو بە (حسۆ فەقێ ئەحمەد)، ئەکادیمى و پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى بابکێ لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزاندا خەباتکار بووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، ساڵى ١٩٨٣ شوێنبزرکراوە

زانیاری زیاتر

جەمیل عەلی جەمیل

جەمیل عەلى جەمیل، ناسراو بە (جەم عەلى جەم)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵی ١٩١٦ له‌ گوندی ئه‌رگۆش له‌دایكبووه‌‌، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، ساڵی ١٩٦٣ له‌ گوندی ئه‌ردێل كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد مەولود ئەحمەد سەعید

شه‌هید ئەحمەد مەولود ئەحمەد سەعید، لە ساڵی ١٨٩٧ لە گوندی ئاقوبانی سەر بە ناحیەی هیران لەدایکبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ له‌ بناری چیای سه‌فین شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئال عەلی ئال عوسمان

ئال عەلی ئال عوسمان، ناسراو بە (ئالۆ عه‌لی ئالۆ)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت‌، ساڵی ١٩٢٣ له‌ گوندی هه‌ڤندكا له‌دایكبووه، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول هەم مامۆستا بووە و هەم تۆپچى، له‌ ٣١ی ته‌مووزی ١٩٨٣ له‌ پرۆسەی ئه‌نفالی بارزانییه‌كاندا له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقەوە له‌ كۆمه‌ڵگای قوشته‌په‌ شوێنبزر کراوە.

زانیاری زیاتر

محەمەد شەریف جەمیل عەلی

محەمەد شه‌ریف جه‌میل عه‌لی، له‌ ساڵی ١٩٣٢ دەچێتە نێو ڕیزەکانی پێشمەرگە لە شەڕەکانی شۆڕشی یەکەمی بارزان و شۆڕشی دووەمی بارزان و شەڕەکانی بەرگری لە کۆماری كوردستان-مهاباد بەشداری دەکات، لە ساڵی ١٩٤٧ لە شەڕەکانی بەرگریکردن لە کۆمار شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر

ئیبراهیم شێخۆ ئیبراهیم

ئیبراهیم شێخۆ ئیبراهیم ناسراو بە (ئیبراهیم مەلا شێخۆ)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٣٠ له‌ گوندی شانه‌ده‌ر له‌دایكبووه، لە شۆڕشى ئەیلوول پێشمەرگە و مامۆستا بووە‌، ساڵی ١٩٨٢ كۆچی دواییكردووه‌.

زانیاری زیاتر

عەلی حسێن عەلی

عەلی حسێن عەلی، له‌ ساڵی ١٩٧٦ په‌یوه‌ندی به ‌ڕیزه‌كانی (پ.د.ك) ده‌كات و هه‌مان ساڵیش چه‌كی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌ شان. له‌ ساڵی ١٩٩٦ له‌ شه‌ڕی هه‌یبه‌ت سوڵتان شه‌هید ده‌بێت و ته‌رمه‌كه‌ی له‌ گۆڕستانی مێرگه‌سۆر به‌خاك ده‌سپێردرێت.

زانیاری زیاتر

ئیسماعیل عەبدوڵا هەمیرە

ئیسماعیل عەبدوڵا هەمیرە، ناسراو بە (ئیسماعیل عبدڵا)، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩١٧ له‌ گوندی پێندرۆ له‌دایكبووه‌، له‌ ساڵی ١٩٨٥ كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

جومعە عومەر خزر قادر

جومعە عومەر خزر قادر، ئەندامى یەکێتى قوتابیانى کوردستان بووە، پاش ماوەیەک دەچێتە شانەى چەکدارى، لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەکی پارتیزانی دەستبەسەر دەکرێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد جەسیم

ئەحمەد جەسیم ئەحمەد ناسراو بە ئەحمەد جەسیم، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت‌، ساڵی ١٩٢٦ له‌ گوندی پێندرۆ لە دایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان بەشداریکردووە، لە داستانى خواکوڕک برینداربووە، له‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ ئایاری ٢٠٠٤ له‌ پیرمام كۆچی دوایی كردووه‌.

زانیاری زیاتر

سەلیم زاهر خەلیل

سەلیم زاهر خەلیل، له‌ ساڵی ١٩٩٢ له‌ ڕێگای په‌یوه‌ندیكردنی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌بێته‌ ئه‌ندام له‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ ساڵی ١٩٩٧ له‌ سنووری ناحیه‌ی سیده‌كان له‌ شه‌ڕێك له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ شه‌هید ده‌بێت.

زانیاری زیاتر

ئەلیاس عوسمان حاجی

ئەلیاس عوسمان حاجی (١٩١٥-٢٠٠٥)، ناسراو بە ئەلیاس عوسمان، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر