گشت بابەتەکان

خەلیل رەشید عەبدولعەزیز خەم

شه‌هید خەلیل رەشید عەبدولعەزیز خه‌م، له‌ ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندی به ‌ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كات و له‌ هه‌مان ساڵ ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌، له‌ ساڵی ١٩٧٤ له‌ كاتی ئه‌ركی پێشمه‌رگایه‌تی و پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی مینه‌ چێندراوه‌كانی حكومه‌تی عێراقی له‌ گوندی هاودیانی سه‌ر به‌ قه‌زای سۆران، مینێكی پێیدا ده‌ته‌قێته‌وه‌ و شه‌هید ده‌بێت.

زانیاری زیاتر

رەشید نەبی عه‌بدولڕه‌حمان

ڕەشید نەبى عەبدولڕەحمان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى ئەرگوش لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریکردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵى ١٩٩٦ لە شاخۆڵان کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

حسێن محەمەد عەوڵا قادر

حسێن محەمەد عەوڵا قادر، لە ساڵی ١٩٤٠ لە گوندی سپیگرەى سەر بە ناحیەی هیرانی سه‌ربه‌ قه‌زای شه‌قڵاوه‌ لەدایکبووە، پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە بۆسەیەکدا دەکەوێتە دەست دوژمن و شەهید دەبێت، یەکێکە لەو پێشمەرگانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

حەمۆ ئەحمەد ڕەش

حەمۆ ئەحمەد ڕەش، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٧ لە گوندى سەفتێ لەدایکبووە، لە شۆڕشى ئەیلوول پێشمەرگە بووە، ساڵى ١٩٨٦ کۆچى دوایى کردووە...

زانیاری زیاتر

سەلیم عەلی فەقێ محەمەد

سەلیم عەلی فەقێ محەمەد، لە ساڵى ١٩٥١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، بۆ ماوەی ٨ ساڵ زیندانی سیاسی بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پێشمەرگە بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی جارێک بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ لە چیای سەفین شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

خۆشەوی سۆفی محەمەد

خۆشەوى سۆفى محەمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى زرارا لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، له‌ ساڵى ١٩٨٣ له‌ ئۆپەراسیۆنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی له‌ دیانا شوێنبزر کراوە.

زانیاری زیاتر

خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم

خاڵند حەسکۆ ئیبراهیم، له‌گه‌ڵ هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی دووه‌می بارزان (١٩٤٣_١٩٤٥) ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ و به‌شداری له‌ داستانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مە ده‌كات و پاش تێكچوونی شۆڕشیش له‌گه‌ڵ بارزانییه‌كان ڕێگای ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌گرێته‌به‌ر و له‌ كۆماری كوردستان-مهابادیش وه‌كو پێشمه‌رگه‌ به‌شداری ده‌كات....

زانیاری زیاتر

خەلیل حەمەد عەلی حەمەدەمین

خەلیل حەمەد عەلی حەمەدەمین، لە ساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە شانەی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە شانەى چەکداریى ناوەوە و دەرەوەى بەشداربووە، لە ساڵى ١٩٨٨ لە گوندى بەرەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ئازاد قەرەداغی

ئازاد قەرەداغی ساڵی ١٩٦٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ڕێكخراوی قەرەداغی سه‌ر به‌ لێژنه‌ ناوچه‌ی سلێمانی سه‌ر به‌ لێژنه‌ لقی چواری پارتی دیموكراتی كوردستان.

زانیاری زیاتر

خەمۆ شەمدین بابێزدین

خەمۆ شەمدین بابێزدین، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢١ لە گوندى موکا لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى زۆرینەى شەڕەکانى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا جارێک برینداربووە، لە ٣١ى تەمووزى ١٩٨٣ لە شاڵاوى ئەنفالى بارزانیان شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

خالد محه‌مه‌د زوبێر

خالد محەمەد زوبێر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى هەسنێ لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتى برینداربووە، ساڵى ١٩٧٣ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر