جەمال ڕەسوڵ بانیشاری
شەهید جەمال ڕەسوڵ ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید جەمال ڕەسوڵ ناسراو بە (جەمال ڕەسوڵ بانیشاری)، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٣ شەهید بووە.
زانیاری زیاترسلێمان لاچ حسێن (١٩١٧-١٩٦٣)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی یەکەمی بارزان (١٩٣١-١٩٣٢) و شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)،بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و فەرماندەى بەتالیۆن بووە.
زانیاری زیاترسلێمان فەقۆ حەسەن (١٩٣٠-١٩٩٩)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و پلەی سەرقۆلە بووە.
زانیاری زیاترسلێمان عەلى یاسین (١٩٠٠-١٩٨٦)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترسلێمان یاسین عەلى (١٩١٨-١٩٥٥)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).
زانیاری زیاترمەلا سلێمان موسا (١٩٢٤-٢٠٠٥ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترداستانێکى دیارى شۆڕشی ئەیلوول بوو لە ١٣ى تەممووزى ١٩٦٩ لە بنارى چیاى کۆڕەک لە ڕۆژهەڵاتى خەلیفان ڕوویدا، سوپاى عێراق بۆ داگیرکردنى گوندى ئاڵانە و دەست ڕۆیشتن بەسەر، دۆڵەکە ئەو هێرشەى دەست پێکرد، بەڵام بەتالیۆنى بێتواتەى هێزى پێشمەرگە زۆر بەتوندى بەرەو ڕوویان بوونەوە و هێرشەکەیان تێکشکاندن، ناچار بە پاشەکشە بوون بۆ خەلیفان.
زانیاری زیاترسوپاى عێراق هێرشى سەر گوندى باوەخۆشینى کرد لە نزیک دەربەندیخان لە ٤ى ئابى ١٩٦٣، لەو هێڕشەدا لەگەڵ هێزى پێشمەرگەى قەرەداغ بەرەنگاری یەکتر بوونەوە، دواى دوو کاتژمێر لە شەڕو پێکدادان سوپاى عێراق دووچارى شکستێکى گەورە هات و ناچار بە پاشەکشە بوو بۆ سەربازگەى دەربەندیخان، هەروەها زیانى زۆریشى پێ کەوت.
زانیاری زیاترنوری سدیق عهلی ڕەسوڵ، ناسراو به ئهندازیار نوری شاوێس، ساڵی ١٩٣٥ پهیوهندی به ڕیزهكانی كۆمهڵهی ئازادیی كوردهوه كردووه، ساڵی ١٩٥١ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئهندامی کۆمیتەی ناوەندی كاتیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی دووەم) ههڵبژێردراوه. ساڵی ١٩٥٣ لهلایهن نوێنهرانی كۆنگرهوه به ئهندامی سهركردایهتی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) ههڵبژێراوه.
زانیاری زیاترئەم شەڕە لە هاوینى ساڵى ١٩٦٥ ڕوویدا لە چیاى کۆڕەک و ڕواندز و دەشتى دیانا، ئامانجى سەرکردایەتى شۆڕش لەو هێرشەدا دەستگرتن بوو بەسەر چیاى کۆڕەک و گەلى عەلى بەگ، وەک پەرچە کردارێک لە بەرامبەر هێرش و پەلامارەکانى سوپاى عێراق کە بەردەوام دەیکردە سەر زۆزک و هەندرێن و شوێنانى تر بۆ ئەوەى گوشار بخاتە سەر سەرکردایەتى شۆڕش لە ناوچەى باڵەکایەتى.
زانیاری زیاترئەم داستانە لە ٣٠ى تشرینى یەکەمى ١٩٦٩ لە بەرزاییەکانى پشت گوندى گرتک و ماخۆبزنان لە نزیک سەنگەسەر ڕوویدا، هێزى پێشمەرگە بە فەرماندەى عومەر ئاغاى دۆلەمەرى، هێرشیان کردە سەر سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو، لە ماویەکى کەمدا توانیان دەست بەسە ڕەبایەکاندا بگرن و زیانێکى گەورەى گیانى و ماددیان پێ بگەیەنن و دەست بەسەر ژمارەیەکى زۆر چەکى جۆراوجۆردا بگرن، هەروەها ستراتیژیەتى پلانیان هەڵوەشێننەوە کە بریتى بوو لە دەستگرتن بەسەر بارەگاى بارزانى لە دیلمان.
زانیاری زیاترئەم داستانە بە فەرمانى سەرکردایەتى شۆڕش ئەنجام درا، بە سەرکردایەتى سامی عەبدولڕەحمان و چەند فەرماندەى تر، هەستان هەڵمەتێکى پێشمەرگەییان کردە سەر کۆمپانیاى نەوتى بابەگوڕگوڕ لە کەرکووک، دواى تەواوبوونى ئامادە کاریەکان لە ١ى ئادارى ١٩٦٩ دامەزراوەکانی کۆمپانیاى نەوتیان زۆر بە چڕى بە تۆپى ١٢٠ملم و ١٠٦ملم تۆپباران کرد، لە ماوەیەکى زوو ئاگر یان لە کارگەى تەرکیز هەڵسان و زیانى زۆر گەورەیان پێ گەیاند، پاشان هێزى پێشمەرگە فەرمانى کشانەوەی دا و بەبێ زیان گەڕانەوە بنکە و بارەگاکانیان.
زانیاری زیاتر