گشت بابەتەکان

محەمەد حاجی تاهیر

محه‌مه‌د تاهیر عه‌بدوڵا مسته‌فا ناسراو به‌ محەمەد حاجی تاهیر، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ نوێنه‌ری كۆنگره‌ی سێیه‌می پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ نوێنه‌ری كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا بووه‌ و هەمان ساڵ بووەتە نوێنه‌ری كۆنگره‌ی چواره‌می پارتی دیموكراتی كوردستان‌‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ كۆنگره‌ی پێنجه‌م بووه‌ته‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان....

زانیاری زیاتر

حەمەد رەسوڵ ئیسماعیل حەمەدئەمین

حەمەد رەسوڵ ئیسماعیل حەمەدئەمین عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووه‌، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ هێزی سه‌فین كردووه‌، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی سەردەستەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٧٤ شه‌هید بووه‌.

زانیاری زیاتر

شێخ لەتیفی حەفید

لەتیف مەحمود سه‌عید محه‌مه‌د، ناسراو به‌ (شێخ لەتیفی حەفید )، نووسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٦ له‌ لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی یه‌كه‌م كه‌ به‌ كۆنگره‌ی دامه‌زراندن و یا یه‌كگرتنی یه‌كه‌م ناو ده‌بردرێت به‌ جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كورد هه‌ڵبژێردراوه‌، ئه‌مه‌ش جێبه‌جی كردنی به‌شێك له‌ ڕاسپارده‌كانی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی وه‌كۆ دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆكی پارته‌ نوێیه‌كه‌‌‌ بووه‌...

زانیاری زیاتر

حەمەدئەمین تاهیر ساڵح

حەمەدئەمین تاهیر ساڵح عەلی، ساڵی ١٩٧١ په‌یوه‌ندیی به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول كردووه‌، له‌ هێزی ده‌شتی هه‌ولێر بۆته‌ پێشمه‌رگه‌، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای شیشار شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

فوئاد جەلال غەریب

فوئاد جەلال غەریب تۆفیق ناسراو به‌ (دكتۆر فوئاد)، سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٥١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٦٤ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕش له‌ كوردستانی عێراق....

زانیاری زیاتر

خەلیل ئاڤەدۆری

خەلیل عەلى سلێمان، ناسراو بە (خەلیل ئاڤەدۆرى و خەلیل مەلا عەلى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٠٠ لە گوندى ئاڤەدۆر لەدایکبووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، له‌ ساڵى ١٩٨٣ له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی له‌ كۆمه‌ڵگای قوشته‌په‌ شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

حەسەن بابیزدین حەسەن

حەسەن بابیزدین حەسەن، ناسراو بە (مەلاحەسەن بابیزدین)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى بارزان لەدایکبووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، ساڵی ١٩٧٤ له‌ به‌غداد له‌سێداره‌ دراوە.

زانیاری زیاتر

مەلا غەفور کۆڕی

غەفور عەوڵا حەمەدەمین عەوڵا، ناسراو بە (مەلا غەفور کۆڕى)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەلى وەرگرتووە، لە ساڵى ١٩٧٤ بە سەختی بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ریحانە شلیمون خنانۆ

ڕیحانە شلیمون خنانۆ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٠٠ لە گوندى بێدیاڵ لەدایکبووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریکردووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، ساڵ ١٩٩٣ لە دیانا کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

ئەنوەر مایی

ئه‌نوه‌ر شێخ محه‌مه‌د تاهر کورێ مه‌لا عه‌بدلره‌حمان مایی به‌رنیاس ب ئەنوەر مایی، هه‌لبه‌ستڤان و دیرووکنڤیس و رۆژنامه‌ڤان وسیاسیێ مه‌زن، ساڵا ۱۹٤٦ ب نهێنی ڤە چوو دەڤەرا دووسکی هەتاکو پەیوەندیێ ب بارزانیێ نەمر بکەت....

زانیاری زیاتر

جەمال عەبدوڵا کەریم قادر

جەمال عەبدوڵا کەریم قادر، ناسراو بە (لەشکری)، له‌ ساڵی ١٩٨٦ په‌یوه‌ندی به‌ شۆڕشی گوڵان ده‌كات و ده‌بێته‌ پێشمەرگه‌ و پلەی ئامری مەفرەزەی پێده‌درێت، له‌ ساڵی ١٩٨٧ لە کیمیابارانی دۆڵی بالیسان بریندار بووە و ساڵی ١٩٨٨ لە وڵاتی تورکیا زیندانی کراوە، لە ساڵی ١٩٨٩ لە کاتی گەڕانەوەى لە چالاکییەک لە چیای قەندیل شەهید بووە.

زانیاری زیاتر