گشت بابەتەکان

دکتۆر عەلی بابا شاوێس

عه‌لی بابا‌ ئیسماعیل حەقی عه‌لی ڕە‌سوڵ، ناسراو‌ به‌ دکتۆر عەلی بابا، دكتۆر عه‌لی و خاڵه‌ دكتۆر، ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی یەکێتی قوتابیانی کوردستانه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٨٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی دەیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان) هه‌ڵبژێردراوه‌، ساڵی ١٩٨٩ به‌رپرسی دووه‌می لێژنه‌ی لقی چوار بووه‌.

زانیاری زیاتر

بۆردومانى قەڵادزێ

بۆردومانى شاری قەڵادزێ یەکێک بوو لەو کارەساتە تراژدیدیا ئامێزانەى کە لەسەر دەستى حکومەتى بەعس دژى دانیشتوانى سڤیل ئەنجام درا، دواى ئەوەى کەوا حکومەت فەرمانى دەست پێکرنەوەى شەڕی دژى شۆڕشى کورد دەرکرد بە شێوەیەکى زۆر دڕندانە هێرش و پەلامارەکانى بۆ سەر کوردستان دەست پێکردەوە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بە چەند بالەفڕێکى جەنگى بۆردمانى شارى قەڵادزێی کرد.

زانیاری زیاتر

ساڵح ڕوشدی تاهیر

ساڵح ڕوشدی تاهیر، ساڵی ١٩٤٦ له‌ شاری موسڵ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٠ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنفڕانسه‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنفڕانسی یەکەمی بەغدا) هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٣٠ حوزه‌یرانی ١٩٥٩ له‌ كۆنفڕانسی دووه‌می به‌غدا له‌به‌ر چه‌پڕه‌وی له‌ ئه‌ندامێتی سه‌ركردایه‌تی سڕ كراوه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی کۆنگرەی چوارەمه‌وه‌ له‌به‌ر چه‌پڕه‌وی له‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق دوورخراوه‌‌.

زانیاری زیاتر

شەڕی تەلخێم

شەڕى تەلخێم لە ٦ى حوزەیرانى ١٩٦٣ لە بنارى چیاى قەرەچوغ لە گوندى تەلخیم ڕوویدا، کە حەرەس قەومى و سەرباز و پۆلیس پەلامارى گوندى ناوبراویان دا، لە بەرەبەیانى ئەو ڕۆژە تا کاتژمێر یەکى دواى نێوەڕۆ شەڕەکە بەردەوامى هەبوو، لە ئەنجامدا هێزى پێشمەرگە و دانیشتوانى گوندەکە توانیان شکست بە پەلامارى حکومەت بهێنن و زیانى زۆرى گیانى و ماددى پێ بگەیەنن و پاشەکشە بە هێزەکانیان بکەن.

زانیاری زیاتر

سەلیم سەعید فەقێ عەبدولڕەحمان

سەلیم سەعید فەقێ عەبدولڕەحمان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، له‌ ڕێكه‌وتی ٣١ ته‌مووزی ١٩٨٣ له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌نفالی بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقی له‌ كۆمه‌ڵگای قوشته‌په‌ شوێنبزر کراوە.

زانیاری زیاتر

داستانی چیای ئەزمەڕ ١٩٦٣

ئەم داستانە لە ساڵی ١٩٦٣ لە سەردەمى دەسەڵاتدارى بەعسیەکان لە پارێزگاى سلێمانى ڕوویدا کە بۆچوونیان وابوو ئەگەر هێرشى فراوان بۆ سەر کوردستان ئەنجام بدەن بە ماوەیەکى کەم هەرەس بە شۆڕشی ئەیلوول دێنن و تەواوى کوردستان دەخەنە ژێر ڕکێفی خۆیان، هەرچەندە لە شارى سلێمانى دەستیان کرد بە ڕەشبگیرى و کۆمەڵکوژکردنى خەڵکى بێتاوان، بەڵام نەک سەرکەوتوو نەبوون بەڵکو لە تەواوى پەلامارەکانیان لە چیاى ئەزمەڕ شکستیان خوارد.

زانیاری زیاتر

داستانى چیاى هەیبەت سوڵتان

داستانى شاخى هەیبەت سوڵتان لە ٢٥ى حوزەیرانى ١٩٦٣ ڕوویدا، کاتێک کە حکومەتى عێراق هەڵمەتى سەربازى و هێرشکارى بۆ سەر کوردستان دەستپێکردەوە، هەرچەندە لە پەلامارى یەکەمدا سوپا و چەکدارە بەکرێگیراوەکان دووچارى شکستێکى گەورە بوون...

زانیاری زیاتر

داستانى چەمى ڕێزان

ئەم داستانە لەمانگى تشرینى یەکەمى ساڵى ١٩٦٣ لە چەمى ڕێزان ڕوویدا، سوپاى عێراق بە پشتیوانى هێزێکى سەربازى دەوڵەتى سوریا هێرشیان کردە سەر چەمى ڕێزان، دواى مانگێک لە شەڕ و پێکدادان هێزەکانى پێشمەرگە لە ناوچەکە کشانەوە و حکومەت دەستى بەسەردا گرت، بەڵام پێشمەرگە بە شێوازى پارتیزانى درێژەى بە شەڕ دا و سوپاى عێراقى هەراسان کرد، تا واى لێهات حکومەت بە ناچارى داواى گفتوگۆى کرد، لە سەرەتاى ساڵى ١٩٦٤ ئاگربەست ڕاگەیاندرا.

زانیاری زیاتر

ئەحمەد شەریف ڕۆستەم محەمەد

ئەحمەد شەریف ڕۆستەم محەمەد ناسراوە بە (ئەحەی شەفەئامە قەویلەیی)، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەکانی سەرپەل و سەرلق و بەرپرسی باڵی سەربازی هێزی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدولڕەحمان پێداوی

عه‌بدولڕە‌حمان عوسمان فه‌تاح خدر، ناسراو به‌ مولازم عەبدولڕەحمان پێداوی ـ مولازم سه‌ربه‌ست، ساڵی ١٩٦٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٦ بووه‌ته‌ ئه‌ندامی سەرکردایەتی کاتیی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنفڕانسی بەرلین)، ساڵی ١٩٩١ كراوه‌ته‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هۆڵه‌ندا.

زانیاری زیاتر

سلێمان حەدۆ زراری

سلێمان حەدۆ شینۆ، ناسراو بە (سلێمان حەدۆ زرارى)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزاندا خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵاندا بەشداربووە، لە یەکەى تۆپخانەى شۆڕش بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، ساڵى ٢٠١٤ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر