گشت بابەتەکان

کۆنفرانسی هاوبەشی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان – گوندی خنێرە ١٩٨٦

ساڵى ١٩٨٦، هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان بەهۆى ئەو بارودۆخە ناهەموارەى باشوورى کوردستانى تێکەوتبوو و بەهۆى لێکنزیکى خەباتی پیشەیی هەردوو ڕێکخراوەکە لە یەکترییەوە، بۆ ماوەیەکى کاتى بڕیارى بەستنى کۆنفرانسێکى هاوبەشیان دا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی یەکەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەغدا - ١٩٦٢

لە مانگى ئادارى ساڵى ١٩٦٢، یەکەمین کۆنفرانسـى ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بەهۆى چەند پێشهاتێکى سیاسى ناوچەیی و گۆڕانکارى لە پەیکەرییەتى نێوخۆی ڕێکخراوەکە، بەشێوەیەکى نهێنى لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی دووەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کانی ماسی - سلێمانی ١٩٦٤

کۆنفرانسـى دووەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، دواى سەرکەوتوو نەبوونى سەرکردایەتى هەڵبژێردراوى کرنگرەى چوارەمى ڕێکخراوەکە لە ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانیان، لە سەرەتاى مانگى ئابى ١٩٦٤ لە ناوچەى کانى ماسى نزیک شارى سلێمانى بەسترا.

زانیاری زیاتر

کۆنگرەی هەشتەم کۆنگرەی "ئازادیی" یەکێتی قوتابیانی کوردستان- هەولێر ١٩٩٣

کۆنگرەى هەشتەم (ئازادى) یەکێتى قوتابیانى کوردستان، دواى ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى ١٩٩١، بە مەبەستى خۆ ڕێکخستنەوە و جیابوونەوە لە ڕێکخراوى یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان، ساڵى ١٩٩٣ لە شارى هەولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان بەسترا.

زانیاری زیاتر