گشت بابەتەکان

عەبدوڵا ئەحمەد عارس

عەبدوڵا ئه‌حمه‌د عارس، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٨ لە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٣ لە شارى نەجەف ئابادى پارێزگای ئەسفەهان لە ولاتى ئێران کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

حەجی عیسا گۆران

حەجی عیسا گۆران، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە، ساڵى ١٩٦٣ لەسەر چیاى مەتین شەهیدبووە.

زانیاری زیاتر

شەڕى پردەکەى چۆمى دەرەدوینە لە تەمووزى ١٩٦٣

ئه‌و شەڕە لە سەر ڕێگاى نێوان مەیدان و دەربەندیخان لە کاتێکدا ڕوویدا، کە هێزى پێشمەرگە ویستى ڕێگا لە کاروانێکى سەربازى سوپاى عێراق بگرێت کە بە ڕێگاى جەلەولا- دەربەندیخان بەرەو بەغدا تێدەپەڕی، لە شەڕەکەدا سوپاى عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو زیانێکى گیانى زۆریان پێکەوت، کاروانە سەربازیەکەش ڕۆژی یەکەم نەیتوانى تێپەڕێ بەڵکو بۆ ڕۆژى دوایی دەرباز بوو.

زانیاری زیاتر

شەڕی مەندیل

شەڕى مەندیل، هێرشێکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بۆ سەر بارەگاى فەوجى تایبەتى ٦ لە مەندیلى دوورى ٥ کم لە شارى چەمچەمال بوو کە لە شەوى ١٠ لەسەر١١ى کانوونى دووەمى ١٩٨٨، دواى شەڕێکى گەرم توانیان دەست بەسەر بارەگاى فەوجدا بگرن و ژمارەیەک چەکدار بکوژن و ژمارەیەکیش بەدیل بگرن هەروەها بڕێکى زۆرى چەک و تەقەمەنى و کەلوپەل و تفاقى سەربازى دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە بوون.

زانیاری زیاتر

شەڕی بەرۆشکێ

شەڕى بەڕۆشکێ چالاکییەکى دیکەى هێزى پێشمەرگە بوو دژ بە دامودەزگا ئەمنیەکانى ڕژێمى بەعس، هێزێکى پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى دهۆک بە فەرماندەى محەمەد مراد، لە یەکێک لە شەوەکانى بەهارى ١٩٨٣ لە ناو شارى دهۆک بۆسەیەکیان دانایەوە،

زانیاری زیاتر

شەڕی باگێڕا ١٩٨٣

ئەو شەڕە چالاکییەکى دیکەى هێزێکى پێشمەرگەى کوردستان لە سنوورى لێژنەى ناوچەى دهۆکى پارتى دیموکراتى کوردستانە. لەو شەڕەدا ٢٥ پێشمەرگە لە شەوى ١٩ لەسەر٢٠ی نیسانی ١٩٨٣ لەسەر ڕێگاى باگێڕا–سوارەتوکا بۆسەیەکیان بۆ هێزەکانى سوپاى عێراق دانایەوە،...

زانیاری زیاتر

خالید حەمید ئاغا بیری

خالید حەمید ئاغا بیری، ساڵی ١٩٤٤ لە گوندی بیری لەدەڤەری دۆسکی سەروو سەربە قەزای ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە، لە ٣٠ی ئایاری ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

عەریف دەروێش

دەروێش یوسف ڕەشید نعمەت سندی ناسراو بە (عەریف دەروێش)، ساڵی ١٩٣٠ لە گوندی ئاڤگەنی لەدەڤەری زاخۆ لەدایک بووە، ماوەی ١٠ ساڵ لە سوپای عێراق بووە، لەساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە فەرماندەی بەتالیۆنی پاسەوانی سنوور، ساڵی ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ٢٠٠٨ پلەی فەرماندەی هێزی پێدراوە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

بەهائەدین محەمەد ئەمین

بەهائەدین محەمەد ئەمین ناسراو بە (سەید بەهائەدین ئیمامی)، ساڵی ١٩٤١ لە گوندی لاوەران سەربە دەڤەری هەڵەبجە لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندى بەهێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە و بووەتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٦٦ کراوە بە سەرپەل، ساڵى ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵان کردووەتەوە، دوای ڕاپەڕینەکەی ساڵی ١٩٩١ گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

عەلى محەمەد سدیق بارزانی

عەلى محەمەد سدیق محەمەد ناسراو بە (عەلی محەمەد سدیق بارزانی)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٨ لە گوندی بارزان لە قەزاى مێرگەسۆری پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە.

زانیاری زیاتر

عەبدوڵا ساڵح عەبدوڵا

عەبدوڵا ساڵح عەبدوڵا، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٩ لە گوندى شیڤێی ناحیەى شێروان مەزن لە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٨٣ لەلایەن ڕژێمى بەعس لە قوشتەپە ئەنفال کراوە.

زانیاری زیاتر

عومەر ئۆغز عومەر

عومەر ئۆغز عومەر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى کوران ناحیەى شێروان مەزن لە قەزاى مێرگەسۆر پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە. ساڵى ١٩٧٧ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر