گشت بابەتەکان

شێخ مورادخان شێخ

شێخ مورداخان شێخ، ناسراو بە شێخۆمەر مورادخان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢١ لە گوندى ڤاژى لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە ساڵى ١٩٨٣ لە ئۆپەراسیۆنى ئەنفالکردنى بارزانییەکان شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

شەریف لەشکری حسێن

شەریف لەشکرى حسێن، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩١٥ لە گوندى بێسترێ لەدایکبووە، پێش دەسپێکردنى شۆڕشى دووەمى بارزان، ئەشقیا بووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە و لەم شۆڕشەدا برینداربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە و لە پێشمەرگایەتیدا سەرلق بووە، هەر لە شۆڕشى ئەیلوول لەوکاتەى لە ئەرکدا بووە لە ساڵى ١٩٦٧ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

شێخ وەسمان محەمەدئەمین

شێخ وەسمان محەمەدئەمین، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداریى کردووە و لە پێشمەرگایەتیدا سەرپەل بووە، له‌ ڕێكه‌وتی ٣١ ته‌مووزی ١٩٨٣ له‌ ئۆپراسیۆنی ئه‌نفالکردنى بارزانییه‌كان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق له‌ كۆمه‌ڵگای قوشته‌په‌ شوێنبزر کراوە.

زانیاری زیاتر

شێخ زوبێر عه‌بدوڵا

شێخ زوبێر عەبدوڵا، ناسراو بە شێخۆ زوبێر، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى ڕەزیان لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە ساڵى ٢٠٠٨ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

شێخ عو‌مه‌ر مام ئاغا محه‌مه‌د

شێخ عومەر مام ئاغا محەمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٧ لە گوندى بۆڵى لەدایکبووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداریى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە ساڵى ٢٠٠٤ کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

شەوکەت مەلا ئیسماعیل

شەوکەت مەلا ئیسماعیل حەسەن ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە ڕێزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، بەرپرسی دەزگای بێتەلی شۆڕش ، ساڵی ١٩٧٠ دوای رێکەوتننامەی ١١ی ئادار کراوە بە فەرماندەى بەتالیۆنى سێی هێزەکانى پاسەوانى سنوور، لەساڵی ١٩٩٢ پلەی لیوای وەرگرتووە و ساڵی ١٩٩٤ خانەنشین کراوە.

زانیاری زیاتر

شەڕی کانیەلنجا ١٩٨٣

شه‌ڕی كانیه‌لنجا له‌ ٢١ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ ڕوویدا، كاتێ كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی بارزان هێرشیان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و سه‌ربازگه‌كانی سوپای عێراق له‌ نزیك گوندی كانیه‌لنجای ده‌ڤه‌ری بارزان، توانیان به‌ ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن و زیانی زۆریان پێ بگه‌یه‌نن.‌ ‌

زانیاری زیاتر

شەڕی ناو شاری ئاکرێ ١٩٨٣

ئه‌و شه‌ڕه‌ له‌ سالی ١٩٨٣ ڕوویدا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان پلانی داڕشت كه چالاكییه‌ پارتیزانییه‌كانی بگوازێته‌وه‌ ناو شاره‌كان و له‌وێوه‌ گورز له‌ داموده‌زگاكانی حكومه‌ت بدات، تاكو به‌م شێوازەی پارتیزانییه‌ به‌ گوێی حكومه‌تدا بچرپێنێ كه‌ شۆڕشی كورد له‌ توانایدا هه‌یه‌ له‌ هه‌ر شوێن و هه‌ركاتێكدا مه‌ستی بێ ده‌توانێ گورز له‌ دامودزگاكان بوه‌شێنێ و زیانی گیانی و ماددیان پێ بگه‌یه‌نێ.

زانیاری زیاتر

نەجمەدین گۆرۆنى

نەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

خالید عەزەم تۆفیق عەبدولقادر

خالید عەزەم تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، لە ساڵی ١٩٨٢ لە دەڤەری تاگۆزی دوای ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی بەعس بە برینداری دەستبەسەر کراوە و هەر ئەو شەوە فیشەک باران کراوە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

بابەکر پشدەری

فەرماندە بابەکر مەحمود حەوێز، ناسراو بە بابەکر پشدەرى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە، ئەندامى لێژنە ڕێکخراوى سەنگەسەر بەشى عەسکەرى بووە، ساڵی ١٩٩١ نوێنەرى سەرۆک مەسعود بارزانى بووە لەپشدەر و بێتوێن.

زانیاری زیاتر

مستەفا گۆرۆنی

مستەفا عەبدوڵڵا حەمەد ئەحمەد، ناسراو بە مستەفا گۆرۆنى، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گۆڵان بووە، بەشداری ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، ساڵى ١٩٧٩ ئەندامی کۆنگرەی ٩ بووە.

زانیاری زیاتر