گشت بابەتەکان

داستانى ملێ ساریجێ ١٩٦٣

ئەو داستانە لە ٤ى ئابى ساڵى ١٩٦٣ لە نێوان بارزان و بلێ و دەوروبەرى ڕوویدا، حکومەتى عێراق هێرشى کردە سەر بارزان و گوندەکانى دەوروبەرى بۆ ئەوەى دەستى بەسەردا بگرێ و وێرانى بکات و شۆڕشى کورد له‌و دەڤەرە پەک بخات، بەڵام هێزى پێشمەرگە بە سەرکردایەتى ڕاستەوخۆى بارزانى ڕێبەرى شۆڕش بە توندى بەرەنگاریان بوونەوە و نەیانهێشت پلانەکەیان سەر بگرێ، دواى چەندین پەلامار و بەرکەوتنى زیانی گیانى گەورە بەر هێزى هێرشبەر، شەڕ و پەلامارەکان بە وتووێژ و ئاشتى کۆتایی پێهات.

زانیاری زیاتر

داستانى گەرووى بانێ و چامە و شێروان مەزن ١٩٦٣

ئەو داستانە لە ٢٤ى ئابى ١٩٦٣ لە دەڤەرى بارزان نزیک ناحیەى شێروان مەزنى سەربە قەزاى مێرگەسۆر ڕوویدا، کاتێک کە سوپاى عێراق بە هەماهەنگى لەگەڵ چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش) مەبەستى داگیرکردنى ئەو دەڤەرەیدا بۆ ئەوەى سەرانى شۆڕشى کورد لەناو بەرێ و کۆتایی بە شۆڕشى ئەیلوول بهێنێ، هێزى پێشمەرگەش بەرەنگاریان بوونەوە و زیانى گیانى زۆریان پێگەیاندن، سەرەنجام لە ڕێگاى وتووێژ و ڕێککەوتنەوە کۆتایی بە شەڕەکە هات.

زانیاری زیاتر

جەبار تاگۆزی

جەبار ڕەحیم نادر، ناسراوەبە جەبار ڕەحیم تاگۆزی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و پلەی سەرپەلی وەرگرتووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٧ لە گوندی بانی بۆڵانی دەڤەری تاگۆزی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

حەمید محەمەد قادر عوسمان

حەمید محەمەد قادر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٧٨ لە گوندی کانی ژەنانی سەربە پارێزگای هەڵەبجە کەوتوونەتە ناو پیلانی یه‌كێتی و لە کاتی پشوودا حەمید محەمەد و پێنج هاوسەنگەری شەهید کراون.

زانیاری زیاتر

ڕەزا قادر عەبدولکەریم ئەڵماس

ڕەزا قادر عەبدولکەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دەرچووی خولی پزیشکی شۆڕش بووە، ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دەستبەسەر کراووە و لە نزیک شاری هەڵەبجە فیشەک باران کراووە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد ڕەزا

ڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد، فەرمانبەری حکومەتی عێراقی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتووه‌تە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بووە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

عەریف یاسین

یاسین محەمەد ناسراو بە عەریف یاسین دۆسکی پێشمه‌رگه ‌و فه‌رمانده‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووه‌، پلەکانی سەردەستە، سەرلق، ئامربەتالیۆن، ئامر سریە، ئامرهێزی وەرگرتووە، بەشداری کۆنگرەی نۆیەمی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە.

زانیاری زیاتر

هاشم مێرۆزی

شەهید هاشم عه‌زیز ئه‌حمه‌د، ناسراو به‌ هاشم مێرۆزی، فه‌رمانده‌ و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی بارزانی دووه‌م و شۆڕشی ئەیلوول، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێزه‌كانی شۆڕشی دووه‌می بارزان كردووه‌، ساڵی ١٩٦١ ده‌بێته‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ شۆڕشی ئه‌یلوول، له‌ ١٠ی ئایار ١٩٦٥ له‌ شه‌ڕی چیای ئه‌تروش شه‌هیدبووه‌.

زانیاری زیاتر