حسۆ کانیەلنجی
فەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.
زانیاری زیاترفەرماندە حسۆ مەحمود بابەکر، ناسراو بە حسۆ کانیەلنجى، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین بووە، ساڵى ١٩٥٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگە کردووە ،هەڵگرى میدالیاى بارزانى نەمرە.
زانیاری زیاترفهرمانده حەجی میرخان ئه‌حمه‌د سلێمان، ناسراو به حاجی میرخان دۆله‌مه‌ری، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان و ڕاپه‌ڕین، له ٧ی ته‌مووزی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رقۆڵی وه‌رگرتووه، ساڵی ١٩٧٠ بۆته به‌رپرسی لێژنه ناوچه‌ی ئاكرێ، ئه‌ندامی ده‌زگای باڵای ئهیلوول و به‌رپرسی لێژنه‌ی ئه‌یلووله له سۆران و مێرگه‌سۆر.
زانیاری زیاترئهیلوولی ١٩٨٧ له ناوچه‌ی کانی ماسێ ده‌ڤه‌ری بادینان شه‌ڕێكی گه‌وره له نێوان هیزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق ڕوویدا، به داستانی کانی ماسێ ناسرا، هێزی پێشمه‌رگه هێرشی كرده سه‌ر ژماره‌یه‌ك بنكه و باره‌گای سه‌ربازی سوپای عێراق، دوای شه‌ڕێكی گه‌رم و خوێناوی پێشمه‌رگه توانی ده‌ست به‌سه‌ر ته‌واوی خاڵه سه‌ربازییه‌كاندا بگرێت و زیانێكی گه‌وره به هێزه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عێراق بگه‌یه‌نێ له كوژراو و بریندار و به‌دیل گرتن.
زانیاری زیاترله ٥ی كانوونی دووه‌می ١٩٨٧ سوپای عێراق و هێزه چه‌كداره‌كانی به‌كرێگیراو (جاش) به پاڵپشتی تانك و زریپۆش و تۆپ و فڕۆكه‌ی جه‌نگی، هێرشێكی به‌ربڵاویان بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه ئه‌نجام دا له ناوچه‌ی ئەترۆش و شێخان و ده‌وروبه‌ری، شه‌ڕه‌كه بۆ ماوه‌ی ١٣ تا ١٥ ڕۆژ درێژه‌ی هه‌بوو، هه‌رچه‌نده هێزه‌كانی حكومه‌ت توانیان ده‌ست به‌سه‌ر هه‌ندێك شوێندا بگرن، به‌ڵام له دوایدا هێزی پێشمه‌رگه به پشتیوانی هێزی به‌رگری میللی دانیشتووی ناوچه‌كه توانیان به‌ره‌نگاریان ببنه‌وه و تێكیان بشكێنن.
زانیاری زیاترشههیدی فه‌رمانده محەمەد حەسەن سه‌لیم ئه‌حمه‌د، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كردووه، پله‌ی فه‌رمانده‌ی به‌تالیۆنی ٤ی هێزی دهۆكی وه‌رگرتووه. له ٢٦ی تشرینی دووه‌می ١٩٨٣ له‌شه‌ڕی شنۆ شه‌هید بووه.
زانیاری زیاترسەلیم ئەسعەد خۆشەوی، پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕاپه‌ڕینی ١٩٩١ بووه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌شۆڕشی ئەیلوول كردووه، پاسه‌وانی مەلا مستەفا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٩ ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوچه‌ی ئامێدی سه‌ر به لقی ١ بووه، ئه‌ندامی كۆنگره‌ی ٦ و ٩ و ١٣ی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه، هه‌ڵگری میدالیای بارزانی نه‌مره.
زانیاری زیاترلیوا عومەر میرخان غەزالی بەشداربووی هەر دوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان بووە، لە لایەن سەرۆك مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانیی نەمر پێ بەخشراوە، لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا پێنج جار بریندار بووە، لە تەمەنی ٨٤ ساڵی ٢٠٢٣ كۆچی دوایی كردووە.
زانیاری زیاترئهو داستانه له ٣١ی ئایاری ١٩٨٢ له ده‌ڤه‌ری شاره‌زوور ڕوویدا به هاوبه‌شی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حزبه كوردستانیه‌كانی ناو به‌ره‌ی جود، وه‌ك پارتی و سۆسیالیست و حزبی شیوعی، له‌و داستانه‌دا به ده‌یان سه‌رباز و جاش كوژران، له‌گه‌ڵ شه‌هید بوونی چوار پێشمه‌رگه، پاشان هێزه‌كه‌ی حكومه‌ت گه‌ڕانه‌وه سه‌ربازگه‌ی سه‌ید سادق.
زانیاری زیاترئهو شه‌ڕه بریتی بوو له چاڵاكیه‌كی پارتیزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ناوچه‌ی قه‌لا سهلمانیێی ده‌ڤه‌ری سندی له بادینان له ١٨ی ئابی ١٩٧٦، كه هێزیكی سه‌ربازی سوپای عێراق كه‌وته كه‌مینی پێشمه‌رگه‌وه، له ئه‌نجامدا هێزی پێشمه‌رگه توانی زیانێگی گه‌وره به‌و هێزه‌ی سوپای عێراق بگه‌یه‌نێ كه خۆی له ده‌یان كوژراو و برینداردا بینیه‌وه و له ناویاندا ئه‌فسه‌رو پله‌دار هه‌بوو.
زانیاری زیاترله ١٦ی ئابی ١٩٨٣ له یادی دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نه‌خشه‌یه‌كی داڕشت كه چالاكیه‌ك ئه‌نجام بدات، ئه‌ویش وه‌شاندنی گورزێك بوو له ده‌زگا و دامه‌زراوه سه‌ربازیه‌كانی به‌عس، ئه‌و چاڵاكیه‌ی پێشمه‌رگه هێرش كردن بوو بۆ سه‌ر ڕه‌بایه‌كانی سوپای عێراق له‌سه‌ر رێگای سەید سادق – شانده‌ری، له ئه‌نجامدا زیانێكی زۆری به هێزه سه‌ربازیه‌كانی عێراق گه‌یاند
زانیاری زیاترئهو داستانه له ١٠ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٨٢ له سیانی گارە له قوڵایی ٧٠ كم له ناو ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی به‌عس ڕووویدا، كاتێك كه پێشمه‌رگه هێرشی كرده سه‌ر بنكه و باره‌گاكانی هێزی مغاویر و چه‌كدارانی به‌كرێگیراو(جاش)، له ماوه‌ی سێ ڕۆژ و شه‌وی شه‌ڕه‌كه‌دا زیانێكی گه‌وره به‌ر هێزه‌كانی حكومه‌ت كه‌وت، له ڕووی ناوچه‌ییشه‌وه ده‌نگدانه‌ویه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو.
زانیاری زیاترئهو شەڕو چالاكیانه‌ی پێشمه‌رگه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵی ١٩٨٢، له ناوچه‌ی بیارە و شرام، كه هێزی پێشمه‌رگه هێرشێكی به‌ربڵاویان كرده سه‌ر بنكه و مۆڵگه‌كانی سوپا و هێزه‌كانی حكومه‌ت، له ئه‌نجامدا هێزی پێشمه‌رگه توانی ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا بگرێت و زیانی گه‌وره‌ی گیانی و ماددیان پێ بگه‌یه‌نێ.
زانیاری زیاتر