گشت بابەتەکان

ڤالا فەرید

ڤالا فەرید ئیبراهیم سیان، ساڵى ١٩٧٦ لە شارى هەولێر لەدایک بووە، بەشی یاسای لە زانکۆی سەڵاحەدین تەواوکردووە، ساڵی ٢٠٠٣ بڕوانامەی ماستەر و ساڵی ٢٠٠٨ دکتۆراى لە یاسای گشتی لە زانکۆى سەڵاحەدین بەدەستھێناوە.

زانیاری زیاتر

هیوا گەیلانی

هیوا قادر ئەحمەد، ناسراوە بە هیوا گەیلانی، ساڵی ١٩٧٠ لە گوندی گەناوی ناوچەی پشدەرى سەر بە پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، دەرچووی خولی یازدەی پەیمانگای کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بڕوانامەى لەبەشى یاسا لە زانکۆى سەڵاحەدین وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

حاجی خدر عومەر عەزیز

حاجی خدر عومەر ناسراو بە (حاجی خدر)، لە ساڵی ١٩٥٦ لە گوندی بێغەبار لەناوچەی باتیفا سەر بەقەزای زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٤ پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوول کردووە و لە بەتالیۆنی چواری حەجی قادۆ (قەدۆ) لەزاخۆ بۆتە پێشمەرگە کە عیسا سوار فەرماندەی بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول لەساڵی ١٩٧٥ گەڕاوەتەوە بۆ ناوچەکەی خۆی، دواتر پەیوەندی دەکات بە شۆڕشی گوڵان و لەگەڵ مەفرەزەکانی مەحۆ گەودا تاکو ساڵی ١٩٨٣ لە زۆربەی شەڕەکان بەشداربووە.

زانیاری زیاتر

فوئاد حسێن

فوئاد محەمەد حسێن بەگی مەلکشاهی، ناسراو بە فوئاد حسێن، ساڵى ١٩٤٦ لە شارى خانەقین سەر بە پارێزگاى دیالا لەدایک بووە، خوێندنى سەرەتایی و ناوەندى لە خانەقین خوێندووە، ساڵى ١٩٧١ بەشى پەروەردەى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى بەغدا تەواو کردووە، ساڵى ١٩٨٤ زانستە سیاسیەکانى خوێندووە و بڕوانامەى (Candidate)، بڕوانامەى دکتۆراى (Doctorands) لە پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئەمستردام بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئەشواق جاف

ئەشواق نەجمەدین عەباس محەمەد جاف، ناسراو بە دکتۆرە ئەشواق جاف، ساڵى ١٩٧٢ لە پارێزگاى دیالە لەدایک بوو، بڕوانامەى لە کۆلێژى پزیشکی بەشى دەرمانخانە لە زانکۆى بەغدا وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

ئومێد خۆشناو

ئومێد عەبدولڕەحمان حەسەن ناسراو بە ئومێد خۆشناو، لە١ى حوزەیرانى ١٩٧٧ لە شارى هەولێر لەدایک بووە، بەشى ڕاگەیاندنی لە پەیمانگای تەکنیکى هەولێر تەواو کردووە.

زانیاری زیاتر

ئومێد سەباح عوسمان

ئومێد سەباح عوسمان، ساڵى ١٩٨٠ لە شارى کەرکووک لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە کەرکووک تەواو کردووە، بڕوانامەى بەکالۆریۆس لە بەشى یاسا لە زانکۆی کەرکووک وەرگرتووە، بڕوانامەى ماستەرى لە یاساى تایبەت لە زانکۆى سەڵاحەددین و بڕونامەى دکتۆرای لە یاسای تایبەت لە زانکۆی سلێمانی بەدەست هێناوە.

زانیاری زیاتر

ئامینە زکرى

ئامینە زکرى سەعید، لە ٢٦ی ئادارى ١٩٧٩ لە شارى دهۆک لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ئەدەب و زمانى کوردییە لە زانکۆى دهۆک. ساڵی ٢٠٠٧ ئەندامی پەیمانگای کوردستان بۆ پرسە سیاسییەکان لە شاری دهۆک بووە کە سەر بە دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بوو، ساڵی ٢٠٠٨ بەپلەی ئەندام لق گواستراوەتەوە بۆ لقی یەکی پارتی لە دهۆک، ئەندامى خولى سێیەم و چوارەمى پەرلەمانى کوردستان بووە.

زانیاری زیاتر

ڕێبەر ئەحمەد خالید

ڕێبەر ئەحمەد خالید، لە ١ى تەمووزى ١٩٦٨ لەگوندى بارزان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٧ بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى سەلاحەدین تەواو کردووە، ساڵى ٢٠٠٧ بەشى ئاسایشى نیشتمانى لە زانکۆى نیشتمانى عێراق تەواوکردووە.

زانیاری زیاتر

بەهرام عەریف یاسین

بەهرام عەریف یاسین دۆسکى، ساڵى ١٩٧٣ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٧٥ لەگەڵ ماڵباتەکەی ئاوارەی ئێران بووە، خوێندنی سەرەتایی لە ئۆردوگای زێوەی رۆژهەڵاتی کوردستان خوێندووە، هەر لە ئاوارەیی بروانامەی دبلۆمی لە ئێران وەرگرتووە و دەرچووی کۆلێژی یاسایە لە زانکۆی سەڵاحەددین.

زانیاری زیاتر