گشت بابەتەکان

محەمەد نەبی مستەفا

محەمەد نەبی مستەفا، ساڵی ١٩٩٣ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. لە ڕۆژی ١٩ی تەمووزی ساڵی ١٩٩٧، لە چیای ڕۆبی ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد مەحمود شاهین

محەمەد مەحمود شاهین ناسراو بە (محەمەد گەردی)، ساڵی ١٩٦٤ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. ساڵى ١٩٦٦ لە بەتالیۆنى حاجى بێرۆخى دەبێتە پێشمەرگە، لە ڕۆژی ١٨ی تشرینی یەکەمی ١٩٩٨ لە حاجی ئۆمەران لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد تاهیر نەبی شاهین

محەمەد تاهیر نەبی شاهین، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عەلی پیرۆ حاجی

عەلی پیرۆ حاجی، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٠ی کانونی یەکەمی ١٩٩٥، لە گوندی لێتان سەربە قەزای سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

فەیسەڵ خدر ڕەسول

فەیسەڵ خدر ڕەسول، ساڵی١٩٩٧ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لە چیای سپیندار لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

فەرهاد سمایل زاهیر

فەرهاد سمایل زاهیر ناسراو بە (فەرمان سمایل گەردی)، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٤ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٥، لە گوندی قەلێتان لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

فەرمان حەمەد سەمەد

فەرمان حەمەد سەمەد، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨، لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان لەشەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە (pkk) شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

شەڕى دەشتمرێ ١٩٨٧

شەڕی دەشتمرێ چالاکییەکى پێشمەرگە بوو بەرانبەر بنکەیەکى سەربازیی سوپاى عێراق و تێیدا هێزێکى پێشمەرگەى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆ لە شەوى ٩ لەسەر١٠ى شوباتى ١٩٨٧، هێرشیان کردە سەر ڕەبایەیەکى سوپاى عێراق لە نزیک گوندى دەشتمرێ لە ناحیەى ئیبراهیم خەلیل (ڕزگارى) دەڤەرى بادینان و بە ماوەیەکى کەم توانیان بچنە ناو بنکە سەربازییەکە.

زانیاری زیاتر

سەعدۆ کورکی

سەلیم دەرباس حەمەد ناسراو بە (سەعدۆ کورکی)، لەساڵی ١٩٣٧ لە زاخۆ لەدایک بووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگە کردووە، ساڵی ١٩٧٠ کراوە بە سەرلق، ساڵی ١٩٧٩ لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی بەشداری دەکات، ساڵی ١٩٨٧ ئەندامی لێژنە و بەرپرسی بەشی سەربازی لێژنەی ناوچەی زاخۆ بووە. ساڵی ١٩٩٥ پلەى فەرماندەی هێزی ١٧ی سوپای یەکی زاخۆی وەرگرتووە. لە هەڵگرانی مەدالیای بارزانی یە، ساڵی ٢٠١٢ کۆچی دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

شاڵاوی بەدناوی ئەنفال

ئەنفال شاڵاوی کۆمەڵکوژى و لەناوبردن و سڕینەوەى نەتەوەى کورد بوو. لە چەند قۆناغێکى جیاواز ڕژێمى بەعس ئەنجامی دا، لە ساڵى ١٩٧١ لە دژى کوردە فەیلییەکان، ساڵى ١٩٨٣ بەرانبەر بە بارزانییەکان و ساڵى ١٩٨٨ سەرجەم خاکی کوردستان گرتەوە، ئەم شاڵاوە لێسەندنەوەى ڕەگەزنامە، سوتاندنى گوند و لادێکان، گرتن و ڕاگواستن و زیندەبەچاڵکردن و کوشتنى هاوڵاتیانى سڤیلى کوردستانى لێکەوتەوە، سەرەنجامەکەشى بێسەروشوێنکردن و زیندەبەچاڵکردنی نزیکەى ١٨٢ هەزار هاوڵاتى بێ تاوانی کوردستان بوو.

زانیاری زیاتر

عەبدولقادر ڕەشید میرزا

عەبدولقادر ڕەشید میرزا، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٨ لە چیای سەقەر لە دەڤەری سیدەکان لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

عومەر ساڵح خالند

عومەر ساڵح خالند، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٩٩٧ لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دانرابوو لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای ڕۆبی و ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.

زانیاری زیاتر