گشت بابەتەکان

شێخۆمەر دێزۆیی

شێخۆمەر مەرعان حەسەن، ناسراو بە شێخۆمەر دێزۆیی، پێشمەرگە و هەڤالى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشدارى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، ساڵى ١٩٩١ لە ئۆردوگاى زێوەى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

شەکر داود عەبدی

شەکر داود عەبدى، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە. ساڵى ١٩٥٧ لە یەکێتى سۆڤیەت کۆچى دوایی کردووە.

زانیاری زیاتر

شێخۆمەر زێتی

عومەر محەمەد ئەحمەد ناسراو بە (شێخۆمەر زێتی، شێخۆمەر محەمەد)، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٨ لە گوندی زێت لە دایکبووە، لە هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان پێشمەرگە بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ و لە ئۆپەراسیۆنی ئەنفالکردنی بارزانییەکان شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

حەسەن ئاغا بەرزێوەیی

حەسەن عەبدولڕەحمان، ناسراو بە حەسەن ئاغا بەرزێوەیی، ساڵى ١٩٦٥ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەى جێگرى بەتالیۆنى (١)ی زۆزکى وەرگرتووە، ساڵى ١٩٧٩ دەکرێتە ئامر هێزى سەرکردایەتى، ساڵى ١٩٨٦ پلەى بەرپرسی لێژنە ناوچەى ڕواندزى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر

شەکر محەمەد ئەحمەد

شەکر محەمەد ئەحمەد، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە و بەشدارى شەڕەکانى کردووە، پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول بووە.

زانیاری زیاتر

شەفیق عەبدوڵا قاسم

شەفیق عەبدوڵا قاسم، ناسراو بە شەفیق مەلا عەبدوڵڵا پێشمەرگەو هەڤاڵى بارزانى نەمر بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مەهاباد پێشمەرگە بووە، بەشدارى شۆڕشى ئەیلوولى کردووە، لە ٣١ى تەمووزى ١٩٨٣ لە ئۆپەڕاسیۆنى ئەنفالکردنى بارزانییەکان لەلایەن حکومەتى عێراق لە کۆمەڵگاى قوشتەپە شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر

هێرشی هێزەکانی حکومەت بۆ سەر لیژنەی ناوچەی زاخۆ ١٩٨٦

ئەو شەڕە لە تشرینى دووەمى ١٩٨٦ ڕوویدا لە ناوچەى زاخۆى دەڤەرى بادینان، کاتێک کە سوپا و چەکدارانى حکومەتى عێراق بە پاڵپشتى تۆپخانە و فڕۆکەى جەنگى هێرشیان کردە سەر بارەگا و سەنگەرەکانى پێشمەرگەى لێژنەى ناوچەى زاخۆ، بە ئامانجى کپ کردنى دەنگى شۆڕش لەو ناوچانەدا، دواى شەڕێکى چەند ڕۆژە و گوشار خستنە سەر سەنگەرەکان، هێزى پێشمەرگە توانی شکست بە پێشڕەویەکانى چەکدارانى بەکرێگیراو بهێنن و لە ناوچەکە دووریان بخەنەوە.

زانیاری زیاتر

داستانی ئەحمەد ئاوا ١٩٨٧

ئەو داستانە لە ناوچەى ئەحمەد ئاوا ڕوویدا لە ١ى تەمموزى ١٩٨٧، کاتێک کە هێزى پێشمەرگە لە چالاکییەکى پارتیزانیدا هێرشیان کردە سەر چەند مۆڵگەیەکى سوپای عێراق و چەکدارانى بەکرێگیراو له‌گه‌ڵ مۆڵگه‌یه‌كی سوپای میللی (جەیشى شەعبى)، توانیان دەست بەسەر بنکە و بارەگاکانیاندا بگرن و زیانى گەورەیان پێ بگەیەنن لە کوژران و بریندار و بە دیل گرتنى ژمارەکى زۆر، دواى مانەوەى دوو ڕۆژ لە شوێنەکە هێزى پێشمەرگە بڕیارى کشانەوەیان دا و شوێنەکەیان بەجێ هێشت.

زانیاری زیاتر

شەڕی سوارەتوکا ١٩٨٦

ئه‌و شه‌ڕە‌ بریتی بوو له‌ چالاكییه‌كی پارتیزانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ ٦ی كانوونی یه‌كه‌می ١٩٨٦ له‌سەر ڕێگای نێوان سوارەتوکا و زاویته‌،‌ هێزێكی پێشمه‌رگه‌ى لێژنەى ناوچەى ئامێدى بۆسه‌یه‌كیان له‌سه‌ر ڕێگاكه‌ دانایه‌وە،‌ كاتژمێر ٧ى به‌یانی ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی جۆری ئیڤا پڕ له‌ سه‌رباز كرایه‌ ئامانج، له‌ ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ تێكشكێندرا و ته‌واوی سه‌ربازانی ناوی كوژران جگه‌ له‌ یه‌ك سه‌رباز نه‌بێ ئه‌ویش به‌ دیلى كه‌وته‌ دە‌ستی پێشمه‌رگه‌.

زانیاری زیاتر

شەڕی ئامێدی ١٩٨٥

شەڕى ئامێدى بریتى بوو لە زنجیرەیەک چالاکى هێزى پێشمەرگەى سەربە لێژنەى ناوچەى ئامێدى پارتى دیموکراتى کوردستان لە دەڤەرى بادینان لە ٨ى تشرینى دووەمى ١٩٨٥، کە ژمارەیەکە پێگە و بنکەى چەکدارانى بەکرێگراوى حکومەتى بەعسیان کردە ئامانج، توانیان لە ماوەیەکى کەم دەست بەسەر ٦ پێگەى چەکداراندا بگرن و زیانى زۆریان پێ بگەیەنن.

زانیاری زیاتر

شەریف قورتاس

شەریف قورتاس، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٣٢ لە گوندى زرارا لەدایکبووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداریکردووە و مامۆستاى شۆڕش بووە، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، لە ساڵى ٢٠١٩ لە شارى هەولێر کۆچى دوایى کردووە.

زانیاری زیاتر

شێخ مورادخان شێخ

شێخ مورداخان شێخ، ناسراو بە شێخۆمەر مورادخان، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢١ لە گوندى ڤاژى لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى دیموکراتى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە ساڵى ١٩٨٣ لە ئۆپەراسیۆنى ئەنفالکردنى بارزانییەکان شوێنبزرکراوە.

زانیاری زیاتر