کەمال عەباس خەلکانی
کەمال عەباس حەسەن، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وەڵاتی ئێران بووە، بەشداری شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ٢٠٢٢ مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاترکەمال عەباس حەسەن، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕیزەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وەڵاتی ئێران بووە، بەشداری شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ٢٠٢٢ مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاترلێدانى ڕەبایەى گردى بیێ چالاکییەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو دژ بە هێزى سەربازی ڕژێمى بەعس، لە ٢٨ی ئابی١٩٨٥ هێزێکى پێشمەرگەى سەربە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان، هێرشیان کردە سەر بنکەى سەربازى گردی بیێ لە ناوچەى گولیاى دەڤەرى بادینا، بەڵام نەیانتوانى دەستى بەسەردا بگرن بەهۆى بوونى مینێکى زۆر لە دەوروبەری ڕەبایەکە و تەقینەوەی بە ژمارەیەک پێشمەرگەدا، زیانى زۆرى پێگەیاندن لە شەهید و بریندار، بەو هۆیەوە دەستیان لە گرتنى ڕەبایەکە هەڵگرت و تەرمى شەهید و بریندارەکانیان دەربازکردن.
زانیاری زیاترلێدانى ڕەبایەى شکێرا چالاکییەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو دژ بە هێزى چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش)، لە ١٩ى کانوونى دووەمى ١٩٨٦ هێزێکى پێشمەرگەى ڕێکخراوەکانى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان هێرشیان کردە سەر ڕەبایەى شکێرا لە ناوچەى گولی دەڤەرى بادینان، توانیان دەست بەسەر ڕەبایەدا بگرن و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددى بە چەکدارانى بەکرێگیراو بگەیەنن.
زانیاری زیاترلێدانى ڕەبایەى ماسیکێ یەکێک لە چالاکییەکانى پارتیزانى هێزى پێشمەرگە دژى هێزى سەربازى ڕژێمى بەعس بوو، کە هێرشیان کردە سەر بنکەیەکى سەربازى عێراقى لە ناوچەى شێخانى دەڤەرى بادینا لە حوزەیرانى ١٩٨٣، لە ماوەیەکى کەمدا توانیان دەست بەسەر بنکە سەربازیەکە و چەک و تەقەمەنیدا بگرن و دوو سەربازیش بەدیل بگرن، پاشان کە چالاکییەکەیان بەسەرکەوتووى ئەنجامدا شوێنەکەیان بەجێهێشت.
زانیاری زیاتربۆسەى گوندى بەربانکێ چالاکییەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو دژى هێزەکانى ڕژێمى بەعس، لە ١٢ی شوباتی ١٩٨٨ لە نزیک گوندى بەربانکێ ڕێگای نێوان بامەڕنێ و سکرینێ بۆسەیەکیان بۆ هێزەکانى حکومەت دانایەوە، ئۆتۆمبێلێکى هێزە ئەمنییەکان کەوتە بۆسەکەوە و تەواوى سەرنشینانى کوژران و بەدیل گیران، دواى تەواوبوونى چالاکییەکە، هێزەکەى پێشمەرگە شوێنەکەیان جێهێشت و گەڕانەوە.
زانیاری زیاترکەریم ئەحمەد قادر، ساڵی ١٩١٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، کەریم ئەحمەد، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی قازانی نزیک ناحیەی پیرەمەگرون شەهید بووە.
زانیاری زیاترمستەفا ساڵح ناسراو بە (مستەفای حەلاو)، ساڵی ١٩٥٢ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، سالی ١٩٧٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵی ١٩٧٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد عەلی حسێن ناسراو بە (حەمە چاڵاوی)، ساڵی ١٩٣٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ٢٤ی ئایاری ١٩٦٢ شەهید بووە.
زانیاری زیاترکاکل ساڵح محەمەد عەبدوڵڵا، ساڵی ١٩٤٥ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، کاکل ساڵح لە ساڵی ١٩٦٣ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵی ١٩٦٥ لە شەڕی ڕاوەدوونانی سەرباز و جاشە کۆڵوانە سورەکان لە دەشتی کۆیە بریندار بووە، ساڵی ١٩٦٧ شەهید بووە.
زانیاری زیاترنەسرەدین حەمەکاکی، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگاى سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٧٨ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، لە شۆڕشی گوڵاندا بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەشتی کویە و چواردەوری قەزای دووکان و چواردەوری بازیان و تەکیە کردووە. لە ٢ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢ شەهید بووە.
زانیاری زیاتریاسین سەعید عەبدولڕەحمان سەعید، ساڵی ١٩٥٠ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە ١١ی ئەیلوولی ١٩٦٩ شەهید بووە.
زانیاری زیاترعوسمان ئەحمەد ناسراو بە (عوسمانە سور)، ساڵی ١٩٤٩ لە پارێزگای سلێمانی لە دایکبووە، ساڵی ١٩٦٨ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول کردووە، لە شۆڕشی ئەیلوول بەشداری شەڕی سەرگەڵو و بەرگەڵو، شەڕی تەلان، شەڕی دووکان، شەڕی دەربەند بازیان، شەڕی کلکەسماق و شەڕی گردی حاجی سلێمان کردووە. لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ شەهیدبووە.
زانیاری زیاتر