خسرۆ عەبدوڵا حەمەد ئەمین
شەهید خسرۆ عەبدوڵا حەمەد ئەمین، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨ لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید خسرۆ عەبدوڵا حەمەد ئەمین، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیران ساڵی ١٩٩٨ لە چیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید خدر حەمەد عومەر ناسراو بە خدر قەلێتانی، ساڵى ١٩٤٨ لە ناحیەى سیدەکانى پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩١ پەیوەندى بە ڕیزەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ١٩ی تەمموزی ١٩٩٧ شەهید کراوە.
زانیاری زیاترئەبابەکر عوسمان محەمەد ناسراو بە (فەتاح گولی)، ساڵی ١٩٤٣ لە پارێزگای دهۆک لەدایکبووە، ساڵى ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران بووە، ساڵی ١٩٧٩ پەیوەندی بە شۆڕشی گوڵانەوە دەکات، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. ساڵی ٢٠٠٧ بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترسەلیم ئەحمەد سەلیم ڕەشۆ، ساڵی ١٩١٤ لە دەڤەری ئامێدی پارێزگاى دهۆک لەدایکبووە، ساڵی ١٩٤٥ بەشداری شۆڕشی دووەمى بارزانی کردووە، ساڵى ١٩٦١ لەگەڵ هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران دەبێت، سالی ١٩٩٦ لە لایەن سەرۆک مسعود بارزانی بە مەدالیای بارزانی خەڵات کراوە. ساڵی ٢٠٠٥ کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترحەمید خواستی ساڵی ١٩٣٩ لەدایکبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، ساڵى ١٩٧٥ دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەى وڵاتى ئێران، ساڵی ١٩٧٦ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان دەکات، لەساڵی ١٩٧٩ پلەی بەرپرسی سەربازی لێژنەی ناوچەی زاخۆی پێ سپێردراوە، ساڵی ١٩٨٦ کراوە بە ئەندامی لقی یەک و بەرپرسی سەربازی لق، ساڵی ١٩٩٦ لەبەر خەبات و تێکۆشینی بۆ ڕزگاری کورد و کوردستان و ڕێبازی بارزانی مەدالیای مستەفا بارزانی پێ بەخشراوە، ساڵی ٢٠٠٣ بووتە بەرپرسی دەزگای ئەیلوول لەزاخۆ.
زانیاری زیاترتەمەر ئەحمەد شاباز، ساڵی١٩٥٢ پەیوەندیی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە، بەشداریی شۆڕشی ئەیلوول(١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی کوردستانی کردووە، ساڵی ١٩٩٦ لەبەر ئەو خەبات و تێکۆشانەی بۆ کورد و کوردستان، لە لایەن سەرۆک مەسعود بارزانییەوە مەدالیای بارزانیی پێبەخشراوە.
زانیاری زیاترئەسعەد خۆشەوی ئاودیش، پێشمەرگە و ههڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٤٣ لە شۆڕشی دووەمی بارزان(١٩٤٣- ١٩٤٥)بەشدار بووە، لە بەرگریکارانی کۆماری دیموکراتی کوردستان (٢٢کانوونی دووەمی- ١٥ کانوونی یەکەمی ١٩٤٦) و لە فەرماندەکانی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) بووە، بەشداری کارا و چالاکی هەبوو لە دووبارە ڕێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١)، ساڵی ١٩٧٧ کۆچی دوای کردووە.
زانیاری زیاترفەیسەڵ عەبدوڵا حەمەد ئەمین ناسراو بە (فەیسەڵ قەلێتانی)، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٨ی حوزەیرانی ١٩٩٨ لەگەڵ برایەک و پۆلێک پێشمەرگە بەدەستی چەکدارانی پەکەکە لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای سەقەر لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.
زانیاری زیاترعەبدوڵا عەزیزخان مهاجر، ساڵى ١٩٦٦ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولی کردووە، لە دوای ڕاپەرینی بەهاری ١٩٩١ى خەڵکی کوردستان لە ٢ى ئابى ١٩٩٥ لە شارى ڕواندز شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترعەبدولڕەحمان محەمەد ڕەسول لە ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بەپارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٧ لەشەڕی بەرگری لەسەروەری یاسا لە چیای دڕەبی بەگوللەی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.
زانیاری زیاترعومەرئاغا محەمەد عومەرئاغا شوان ناسراو بە (عومەر ئاغاى دۆڵەمەرى)، پێشمەرگە و هەڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتى سۆڤیەت، لە شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) خەباتکاربووە، لە کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى بەهارى ساڵى ١٩٩١ ى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا چوار جار بریندار بووە، هەڵگرى میدالیای بارزانی یە، لە ڕێکەوتى ١٠ی تەمووزى ١٩٩٥ لە گوندى زیارەت شەهید کراوە.
زانیاری زیاترجخسی ڕەشید حافز ناسراو بە (جخسی شێخزادە)، لەساڵی ١٩٨١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٣ی ئابی ١٩٩٧ لەئەنجامی تەقینەوەی مینێک کە لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە دانرابوو لەشەڕی بەرگریکردن لەسەروەری یاسا لەچیای ڕۆبی و ڕواڵ لەدەڤەری سیدەکان شەهید بووە.
زانیاری زیاتر