سدیق حسێن ناوخۆش
سدیق حسێن ناوخۆش، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە چیای هەندرێن بە سەختی بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.
زانیاری زیاترسدیق حسێن ناوخۆش، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٦ لە چیای هەندرێن بە سەختی بریندار بووە و دواتر شەهید بووە.
زانیاری زیاترڕەزا محه‌مه‌د مسته‌فا، ناسراو به (شێخ ڕەزا گوڵانی ـ شێخ ڕەزا به‌رزنجی)، یاساناس و سیاسه‌تمدار،ساڵی ١٩٦٣ سكرتێری تایبه‌تی سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی بووه، ساڵی ١٩٦٤ له ململانێ ناوخۆییەکانی حزبدا پشتگیری ته‌واوی خۆی له سه‌رۆك مسته‌فا بارزانی و زۆرینە كردووه
زانیاری زیاترئیسماعیل تەها عه‌لی (١٩٣٢-١٩٨٣) ناسراو به ئیسماعیل تەها بارزانی، ئیسماعیل بازی، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترکاکە ئیسماعیل عومه‌ر خدر ناسراو به (سەید کاکە)، فه‌رمانده و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٦٢ پله‌ی سه‌رده‌سته بووه له هێزی پێشمه‌رگه، ساڵی ١٩٧٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كوردستان بووه، ساڵی ١٩٧٧ به فه‌رمانده‌ی هه‌رێمی ده‌شتی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٨١ له كۆنگره‌ی یه‌كه‌م بووه‌ته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی سۆسیالیستی كوردستان....
زانیاری زیاترمامۆستا حه‌مید حسێن حه‌مه‌د ناسراو به حەمید ئەفەندی لە ساڵی ١٩٥٧ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەوە كردووه، ساڵی ١٩٧٩ لە كۆنگره‌ی نۆیه‌م به ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه....
زانیاری زیاترتۆفیق حسێن، ناسراوە بە دکتۆر تۆفیق، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دکتۆری شۆڕش بووە، لە ساڵی ١٩٧١ لە ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه لەگەڵ سەربازانی ڕژێمی عێراق شەهید بووە
زانیاری زیاترخدر عیسا خزر (١٩٢٧-٢٠٠٥)، ناسراو بە خدر عیسا دۆلەمەرى، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) و ڕاپەڕینی ١٩٩١ کردووە، پلەی سه‌رلق، ئه‌ندامی لێژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌ی دۆله‌مه‌ری بووە،هەڵگرى میدالیاى بارزانییە.
زانیاری زیاترئەحمەد مەحمود زاهیر مەحمود، ناسراو بە ئەحمەد جخسى، لە شۆڕشى ئەیلوولدا پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا یەک جار برینداربووە، بەرپرسى کارخانەى چەکى شۆڕش بووە، کوڕێکى ئەنفالە، لە ساڵى ١٩٧٥ شەهید بووە.
زانیاری زیاترشههید خەلیل باپیر مەسیح عومەر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، زیندانی سیاسی بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەی سەرپەلی پێدراوە، ساڵی ١٩٨٨ لە داستانی خواکوڕک شەهید بووە.
زانیاری زیاترجەمیل عەلى جەمیل (١٩١٦-١٩٦٣)، ناسراو بە جەم عەلى جەم، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت،بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.
زانیاری زیاترشههید ئەحمەد مەولود ئەحمەد سەعید، لە ساڵی ١٨٩٧ لە گوندی ئاقوبانی سەر بە ناحیەی هیران لەدایکبووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٦٥ له بناری چیای سه‌فین شەهید بووە.
زانیاری زیاترئال عەلی ئال عوسمان (١٩٢٣-١٩٨٣)، ناسراو بە ئالۆ عه‌لی ئالۆ، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووەو یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە و مامۆستا بووە.
زانیاری زیاتر