تاهیر شەریف عەلی
تاهیر شەریف عەلى، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٠ له گوندی هه‌مدڵا له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٨٩ له موسڵ كۆچی دوایی كردووه.
زانیاری زیاترتاهیر شەریف عەلى، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٠ له گوندی هه‌مدڵا له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٨٩ له موسڵ كۆچی دوایی كردووه.
زانیاری زیاترعه‌لی ئاغا تاجه‌دین، ناسراو به( حالی ئاغا تاجه‌دین)، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت. ساڵی ١٩٢٦ له گوندی كه‌لۆك له‌دایكبووه. ساڵی ١٩٧٦ کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترعەبدولڕەحیم عەبدوڵا عومەر، ناسراو بە (عەبدولڕەحیم بابکەیی) پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت. ساڵی ١٩٢٠ له گوندی بابكێ له‌دایكبووه، ساڵی ٢٠٠٥ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترعه‌بدولڕه‌حیم جه‌سیم ئه‌حمه‌د ساڵی ١٩٢٥ له گوندی پێندرۆ له‌دایكبووه، لە شۆڕشى ئەیلوولدا برینداربووە، دوا پلەى پێشمەرگایەتى فەرماندەى هێز بووە لە ساڵی ١٩٨٣ له چیای قه‌ندیل شه‌هید بووه.
زانیاری زیاترساڵح عه‌لی محه‌مه‌د، ناسراو به (ساكۆ عه‌لی)، یان (ساكۆ كانیه‌لنجی)، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت. ساڵی ١٩١٠ له گوندی كانیەلنج له‌دایكبووه، لە شۆڕشى دووەمى بارزاندا سەرلق بووە، لە کۆمارى کوردستان فەرماندەى سریە بووە، نوێنەرى شێخ ئەحمەدى بارزانى بووە بۆ ڕاییکردنى کاروبارى ناوچەى بارزان، لە شۆڕشى گوڵان فەرماندەى هێز بووە، بە درێژایى خەباتى ٢٧ جار بریندار بووه، هەڵگرى میدالیاى بارزانییە، ساڵی ٢٠٠٢ کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترسلێمان سلێمان به‌كرخان، ناسراو به (سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی)، پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٨٩٨ له گوندی ده‌رگه‌ڵه له‌دایكبووه، ساڵی ١٩٧٤ کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترسه‌عید ئه‌حمه‌د حه‌سكۆ، ناسراو به (سه‌عید ئه‌حمه‌د نادر)، یان (دوكتور سه‌عید بارزانی) پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٣٠ له گوندی بێدود له‌دایكبووه، بڕوانامەى دکتۆراى وەرگرتووە، بەرپرسى لق بووە، ئەندامى کۆمیتەى ناوەندى پارتى دیموکراتى کوردستان بووە، لە ساڵانى هەشتا دووجار برینداربووە، ئەندامى ئەنجوومەنى باڵاى ناوچەى بارزان بووە، ساڵی ١٩٩٩ کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترزرار سلێمان سلێمان، ناسراو به (زرار سلێمان به‌گ ده‌رگه‌ڵه‌یی) پێشمه‌رگه و هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، ساڵی ١٩٢٤ له گوندی ماولیان له‌دایكبووه، لە کۆمارى کوردستان لە مەهاباد و لە داستانى هەندرێندا برینداربووە، ماوەیەک قائیمقامى نەغەدە بووە، ساڵی ٢٠١٨ کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترحەکیم یاسین تەها، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٨٨٩ لە گوندى پێندرۆ لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزان خەباتکاربووە، بەشداریى لە شۆڕشى دووەمى بارزان کردووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا سەرقۆڵ بووە، ساڵى ١٩٨٩ لە بەحرکە کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاترحەکیم عەمەر مەلاشنى، ناسراو بە (حەکیم مام عومەر)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٠ لە گوندى هۆستان لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە هەردوو شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان بەشداربووە و لە پێشمەرگایەتیدا سەردەستە بووە، ساڵى ١٩٨٨ لە کۆمەڵگاى زێوە کۆچى دوایى کردووە.
زانیاری زیاترحەسەن محەمەد سەلیم عەبدولوەهاب، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٢ لە گوندى ئەرگۆش لەدایکبووە، لە شۆڕشى یەکەمى بارزان خەباتکار بووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە شۆڕشى ئەیلوول بەشداربووە، ساڵى ١٩٨٣ شوێن‌بزر کراوە...
زانیاری زیاترحسێن محەمەد چیچۆ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، ساڵى ١٩٢٥ لە گوندى کانیەلنج لەدایکبووە، لە شۆڕشى دووەمى بارزان خەباتکاربووە، لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد پێشمەرگە بووە، لە پێشمەرگایەتیدا چاوێکى لەدەستداوە، ساڵى ١٩٨٣ شوێنبزرکراوە.
زانیاری زیاتر