مەنسوڕ شەریف عەبدوڵا عەزیز
شەهید مەنسوڕ شەریف عەبدوڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید مەنسوڕ شەریف عەبدوڵا، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە چیای زۆزک شەهید بووە.
زانیاری زیاترهیوا محەمەدعەلی فەتاح، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی ساڵی ١٩٩١ی خەڵکی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکوک و لەناو سەربازگەی خالید فیشەکی بەرکەتووە و شەهید بووە، تهرمهكهی بەجێ ماوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترئەحمەد مەولوود مەحمود، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە تهمهنی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، پلەی بەرپرسی گرتووخانەی شۆڕشی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٩ لە نزیک هەڵەبجە لەگەڵ دوو هاوسەنگەری کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی ئەوکاتی عێراق و شەهید بوونە.
زانیاری زیاترئەحمەد توفیق عەبدولقادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە تهمهنی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨١ لەناو شاری هەڵەبجە کەوتۆتە بۆسەی جاشەکانی ڕژێمی بەعس و شەهید بووە.
زانیاری زیاترئەحمەد عەلی ئەحمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، ساڵی ١٩٨٣ چەند تۆپێکی تۆپخانەکانی ڕژێمی بەعس بەر سەنگەری پێشمەرگە لە کەرەجاڵی دەڤەری هەورامان کەوتووە و سەید ئەحمەد شەهید بووە
زانیاری زیاترئەحمەد عەلی ئەحمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە تهمهنی پێشمەرگایەتی سێ جار بریندار بووە، پلەی فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٧ لە رووبەڕوو بوونەوەی سوپای ڕژێمی بەعس لە چیای زەردەی دەڤەری قەرەداغ شەهید بووە.
زانیاری زیاترسۆران ئیسماعیل ناسراوە بە مامۆستا سۆران، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەک جار بریندار بووە و پلەکانی ئەندام و کارگێری لیژنە ناوچەی پارتی دیموکراتی کوردستانی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە هێرش بردن بۆ ڕەباییەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە سەرتەکی بەمۆ شەهید بووە.
زانیاری زیاترقادر حەمەمراد ئەحمەد، ناسراو بە قادر جەباری، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگەیاتی یەکجار بە سەختی بریندار بووە، پلەکانی فەرماندەی کەرت و جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨٨ لە نزیک ڕەباییەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە هانەی قوڵی پشتی ئەحمەد ئاوا مینی چێندراوی پێدا تەقیوەتەوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترئەیوب محەمەد حەمەڕەحیم، کادری ڕێکخستنە نهێنیهكانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەد ئاوا كەوتۆتە دەست سەربازانی سوپای ڕژێمی بەعس و لە ئەمنی هەڵەبجە لەژێر ئەشکەنجەدا شەهید بووە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترئەنجومەن یارئەحمەد ئەفراسیاو، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨٣ لە شەڕی ئەحمەدئاوا شەهید بووە.
زانیاری زیاترئەمین حەمەکەریم ئیبراهیم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٦٣ لە داستانی پردی زەڵم شەهید بووە و دواتر دەبابە بەسەر جەستەیدا ڕۆشتووە.
زانیاری زیاترعومەر کەریم قادر ناسراوەبە (شەهید شەماڵ)، لە خوێندن دەرچووی قۆناغی ناوەندی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٣ لە نزیک ڕووباری سیروان کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی یەکێتی شەهید بووە.
زانیاری زیاتر