ساڵح ڕەشید ساڵح
شەهید ساڵح ڕەشید، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەل و نووسەری لقەکەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٩ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سەربازی ئەوکاتی عێراق بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید ساڵح ڕەشید، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەل و نووسەری لقەکەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٦٩ لە ڕووبەڕووبوونەوەی هێرشی سەربازی ئەوکاتی عێراق بۆ سەر سەنگەری پێشمەرگە فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید سەباح محەمەد عارف، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، ساڵی ١٩٨١ لە دەشتی شارەزوور لەگەڵ دوو هاوسەنگەری کەوتوونەتە بۆسەی هیزێكی یهكێتی و شەهید بووە.
زانیاری زیاترحەمەڕەشید محەمەد عەبدولڕەحمان، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە کاتی ڕووبەڕوو بوونەوە بەرامبەر سەربازی ئەوکاتی عێراق لە سنوری شاری هەڵەبجە لەگەڵ هاوسەنگەرێکی دەسگیرکراون و دوای سێ مانگ زیندانی لە سێدارە دراون و شەهید بوونە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترساحێب حەبیب حەمەڕەشید، باوکی و برایەکی شەهید بوونە، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بەسەختی بریندار بووە و پلەی فەرماندەی فەسیڵی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨٨ لە ڕووبەڕوو بونەوەی سەربازی ڕژێمی بەعس لە ناحیەی خورمال شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد ئەحمەد عەزیز عومەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەژداری کارای لە زۆربەی داستانەکانی دەڤەری هەڵەبجە كردووه، ساڵی ١٩٦٩ بۆ پشودان لە نزیک شاری هەڵەبجە ماونەتەوە هێزێكی خۆفرۆش و خائین هێرشیان کردوونهته سەریان و محەمەد ئەحمەد و دوو هاوسەنگەریان شەهید کردوون.
زانیاری زیاترمحەمەد عەلی محەمەد، ئەندامی ڕێکخستنەکانی نهێنیهكانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکەی خەڵکی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ لە دەڤەری گەرمیان کەوتوونەتە بۆسەی سەربازی ڕژێمی بەعس و محەمەد عەلی محەمەد بە برینداری بێ سەروشوێن بووە و هیچ سۆڕاغێکی نیە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترمستەفا سەیدکەریم ئەحمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئهیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، جارێك بریندار بووە و پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە چیای سپی لە وڵاتی ئێران لە بەرگری کردن لە سەنگەری پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر هێرشی نەیارانی پارتی فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترقادر عەبدولکەریم ئەڵماس ناسراوە بە قالەی ماینجان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکانی تیپی هەورامان، ساڵی ١٩٦٣ لە چەمی وەزەنیە لە دەڤەری هەورامان چەند تۆپێک لە ناو سەنگەری پێشمەگەری داوە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترقادر زامن ئەڵامڕاد ناسراوە بە وەستا قادر، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە، ساڵی ١٩٨١ لە داستانی چیای شەرام گوله بەر سەری کەوتووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترمحەمەد ئەمین محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە و دواتر بۆ خوارووی عێراق ڕاگوازراوه، ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بوونە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاتریونس عەلی لەتیفئەڵا، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، دوای نسکۆی شۆڕشی ئهیلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، لە شۆڕشی ئەیلوول پلەی سەرلق و لە شۆڕشی گوڵان پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٨١ لە گوندی خێڵی حەمەی دەشتی شارەزوور لەلایەن سەرباز و جاشی ڕژێمی بەعسەوە دەستگیر کراووه و بێ سەروو شوێن كراوه، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆریان نادیارە.
زانیاری زیاتروەهاب عەلی ڕەحمان جوامێر، پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە تهمهنی پێشمەرگایەتی دووجار بریندار بووە و پلەی فەرماندەی کەرتی وەرگرتووە، ساڵی ١٩٩١ لە ئازادکردنی شاری کەرکوک و لەناو سەربازگەی خالید گولهی بەرکەتووە و شەهید بووە، جەستەی بەجێ ماوە و یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاتر