سەرکردەکان

خەیروڵا عەبدولکەریم

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار خه‌یروڵا عه‌بدولكه‌ریم عه‌بدوڵا سه‌لیم، ناسراو به‌ ملازم خه‌یروڵا، شه‌هید خه‌یروڵا، خه‌یروڵا گورجیزاده‌ و خه‌یروڵا حاجی عه‌بدولكه‌ریم خۆشناو، ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی داركه‌ر و حزبی هیوا بووە،‌ له‌ ساڵی ١٩٣٩ یه‌كێك له‌ ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كانی نێو ڕیزی سوپای عێراق بووە...

زانیاری زیاتر

حەبیب محەمەد کەریم

یاساناس و سیاسه‌تمه‌دار ‌حه‌بیب محه‌مه‌د كه‌ریم عه‌بدولڕه‌حمان، ناسراو به حه‌بیب فه‌یلی ، حه‌بیب مام كه‌ریم ، كاكه‌ حه‌بیب، ساڵی ١٩٦٤ و له‌ كۆنگره‌ی شه‌شه‌م ١٩٦٤، كۆنگره‌ی حه‌وته‌م ١٩٦٦ و كۆنگره‌ی هه‌شته‌م ١٩٧٠ ی حزب به‌ ئه‌ندام و سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌‌.

زانیاری زیاتر

حیلمی عەلی شەریف

یاساناس و سیاسەتمەدار حیلمی عه‌لی شه‌ریف، ساڵی ١٩٤٧ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٣ له‌ ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان بووه‌، ساڵی ١٩٦٠ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ قۆناغی كاری ئاشكرا بووه، له‌ به‌شداربووانی كۆنفرانسی نیسانی ١٩٦٤ى ماوه‌ته.

زانیاری زیاتر

پشتیوان سادق عەبدوڵا

یاساناس و سیاسه‌تمه‌دار پشتیوان سادق عه‌بدوڵا، ناسراو به‌ پشتیوان خۆشناو، ساڵی ١٩٨٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه‌‌ كردووه‌، ساڵی ٢٠١٠ له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌مدا به‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر