شەڕی گوندی مەلا شێخ
له درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له نێوان هه‌ر دوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان و هێزی سوپای ئێران ڕوویاندا شه‌ڕی گوندی مه‌لا شێخ بوو.
زانیاری زیاترله درێژه‌ی ئه‌و شه‌ڕانه‌ی كه له سه‌رده‌می كۆماری كوردستان له نێوان هه‌ر دوو هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆماری كوردستان و هێزی سوپای ئێران ڕوویاندا شه‌ڕی گوندی مه‌لا شێخ بوو.
زانیاری زیاتریهكێك له‌و شه‌ڕانه‌ی كه له دوای شكستهێنانی كۆماری كوردستان و پاشه‌كشه‌كردنی بارزانییه‌كان بۆ خاڵه سنوورییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵاتی ئێران و عێراق تووشی بوون شه‌ڕی سینگان بوو.
زانیاری زیاترهێزی بارزانی دوای نسكۆی كۆمار و له كاتی پاشه‌كشه‌كردنیان بۆ خاكی عێراق قۆناغێكی نوێی له شه‌ڕ و پێكدادان له گه‌ڵ هێزی سوپای ئێران و هۆزه‌كانی لایه‌نگری حكومه‌ت ده‌ست پێده‌كات...
زانیاری زیاترله شه‌وی ٢١ی ئاداری١٩٤٧ واته له یه‌كه‌م ڕۆژی چه‌ژنی نه‌وروزی ١٣٢٦ی هه‌تاوی ژماره‌یه‌ك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی بارزانی به فه‌رمانده‌یی سلێمان به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی و زرار به‌گی ده‌رگه‌ڵه‌یی و عه‌لی ئاغا خێرزۆكی و مهلكۆ زێر‌و و مه‌لا شین و ژماره‌یه‌كی دیكه له فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌كانی بارزانی...
زانیاری زیاتردوای هاتنی بارزانییه‌كان بۆ ئێران و پاش دامه‌زراندنی كۆماری كوردستان له شاری مهاباد، ئه‌و كۆماره ساوایه ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت بووه، گرنگترینیان ئه‌و شه‌ڕانه بوون كه له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆماری كوردستان و سوپای ئێران و هۆزه نه‌یاره‌كانی كوردستان ڕوویاندا...
زانیاری زیاترداستانى ملی نێرگز یەکێکە لەو داستانانەى کە هێزى پێشمەرگە لە دەڤەری زاخۆ لە چالاکییەکى پارتیزانیدا لە ملی نێرگزێ ئەنجامیدا، پێشمەرگەکانى هێزى زاخۆ توانیان خۆیان بگەیەننە سەربازگەیەکى سوپاى عێراق و دوو فەوجى چەکدارى بەکرێگیراوى عەرەب بە تەواوى تێکبشکێنن و دەستیان بەسەردا گرتن، لەگەڵ پێگەیاندنى زیانێکى زۆرى گیانى و ماددى بە هێزەکانى حکومەت و پاشان بەسەرکەوتوویى بگەڕێنەوە شوێنى خۆیان.
زانیاری زیاترقشڵەى ڕایات قەڵایەکى سەخت و پتەو بوو لە سەردەمى پاشایەتى بنیاد نرابوو، وەک بەشێک لە پلانى حکومەت بۆ دەست ڕۆیشتن بەسەر ناوچەکەدا دیوارەکانى بە بەرد و چیمەنتۆ زۆر توکمە و قایم دروست کرابوون، بە جۆرێک گەورە و فراوان بوو جێگاى فەوجێکى سەربازى لێ دەبووە، لە دوو نهۆم و دوو بەشى سەرەکى پێکهاتبوو و چەندین ژووریان لەخۆ گرتبوو، دەرگاى سەرەکى قەڵاکە ڕووى لە ڕۆژئاوا بوو تەواوى دەوروبەرى چۆلەوانى بوو، کەوتبووە نێوان گوندەکانى خەلان و ڕایات و باوەکراوە لە دەڤەرى باڵەکایەتى.
زانیاری زیاترلە دواى تێپەڕبوونى چەند مانگێک بەسەر هەڵگیرسانى شۆڕشی ئەیلوول، حکومەتى عەبدولکەریم قاسم زنجیرەیەک هێرش و پەلامارى بۆ سەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕش دەستپێکرد، بە چاوساغى چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش)، بەڵام پێشمەرگە هەموو جارێک بەرەنگاریان دەبووە و هێرش و پەلامارەکانى تێکدەشکاندن، داستانى باتوفە کە لە ٢١ى ئایارى ١٩٦٢ ڕوویدا ماوەى ٤٥ ڕۆژ بەردەوامى هەبوو، لە ئەنجامدا حکومەت بە کۆڵێک کوژراوى ئەفسەر و سەرباز بێ دەستکەوت کشایەوە دواوە.
زانیاری زیاترلە حوزەیرانى ١٩٦٣ حکومەتى عێراق گفتوگۆى ڕێکەوتنى لەگەڵ سەرکرایەتى شۆڕشى کورد هەڵپەسارد، ئیتر بارودۆخى سیاسى عێراق و کوردستان بەرەو ئاڵۆزى هەنگاوى نا، بە دیاریکراوى لە ١٠ى حوزەیران ڕادیۆى بەغدا هۆشدارى دایە کورد و بە جوداخوازى ناوى بردن، پاشان گەڕێکی دیکەى شەڕو پێکدادان لە نێوان پێشمەرگە و سوپاى عێراق و حەرەس قەومی و چەکدارە بەکرێگیراوەکان (جاش) دەستى پێکردەوە.
زانیاری زیاتریهكێك له‌و شه‌ڕه گرنگانه‌ى سنوورى لیواى هه‌ولێر كه‌وا كاریگه‌رى ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر گۆڕینى ڕه‌وتى ڕووداوه‌كان و شۆڕشى باشوورى كوردستان هه‌بوو، شه‌ڕى هه‌ندرێن بوو، دیاره ئامانجه ستراتیژییه‌كانى حكومه‌ت بۆ داگیركردنى چیاى هه‌ندرێن، بوونى چه‌قى سه‌ركردایه‌تى شۆڕشى كورد و باره‌گا و بنكه‌ى بڕیاردانى بارزانى له ده‌ڤه‌رى باڵه‌كایەتى بوو.
زانیاری زیاترئەم شەڕە لە نێوان هێزى دەشتى هەولێرى پێشمەرگە و چەکدارانى بەکرێگیراوى حکومەت (جاش) ڕوویدا لە کۆتاییەکانى بەهارى ساڵى ١٩٦٩ لە هەردوو گوندى کەردز و کەرزۆڕ لە دەشتى هەولێر، لەم هەڵمەتەدا هێزى پێشمەرگە توانیان بەسەر چەکداراندا سەربکەون و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددیان پێ بەگەیەنن و لە ناوچەکە دەریان بکەن، بەرامبەر بە زیانێکى کەمى هێزى پێشمەرگە.
زانیاری زیاترشەڕی بێستانە لە ئەنجامى هێرشى لیواى سێى سوپاى عێراق بۆ سەر هێزى دەشتى هەولێرى پێشمەرگە ڕوویدا، بەهۆى کوژرانى سەرۆک جاشێکى عەرەب بەناوى شێخ عەنەش لە بەهارى ١٩٦٨، دواى شەڕێکى سێ کاتژمێرى پێشمەرگە توانى هێرشەکەى سوپاى عێرق تێک‌بشکێنێ و ژمارەیەک ئەفسەر و سەرباز بکوژن و پاشەکشە بە هێزەکەیان بکەن.
زانیاری زیاتر