شەڕ و داستانەکان

شەڕی باكرمان ١٩٨٣

ئه‌و شەڕه‌ بریتی بوو له‌ چالاكیه‌كی پارتیزانی هێزی پێشمه‌رگه‌، سه‌ر له‌ ئێواره‌ی ٢٩ی ئاداری ١٩٨٣ له‌ ناوچه‌ی شه‌رمن و باكرمان ڕوویدا، كه‌ پێشمه‌رگه‌ په‌لاماری چه‌ند پێگه‌یه‌كی چه‌كدارانی به‌كرێگراو(جاش)یاندا و توایان له‌ ماوه‌ی شەڕێكی دوو كاتژمێریدا زیانێكی گه‌وره‌یان پێ بگه‌یه‌نن.‌

زانیاری زیاتر

شەڕی چیای سورێن ١٩٨١

ساڵی ١٩٨١ له‌‌ گوندی بانیبنۆك له‌ چیای سورێن و ناوچه‌ی زه‌لم و كه‌رچاڵ، هێزی پێشمه‌رگه‌ به‌ره‌نگاری سوپای عێراق بۆوه‌، له‌ ئه‌نجامدا دوو شەڕی گه‌وره‌ له‌ نێوانیاندا‌ ڕوویاندا، له‌و هه‌ردوو شه‌ڕه‌دا زیانێكی زۆر‌ به‌ر هێزه‌كانی حكومه‌تی عێراق كه‌وت له‌ كوژراو و بریندار له‌گه‌ڵ ‌ده‌ستكه‌وتنی بڕێكی زۆری چه‌ك و تفاقی سه‌ربازی بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌.

زانیاری زیاتر

داستانی حاجی ئۆمەران ١٩٨٠

ئەو داستانه‌ لە ١٥ى تشرینى دووەمى ١٩٨٠ لە ناوچەى حاجی ئۆمەران ڕوویدا، کاتێک کە شەڕى نێوان عێراق و ئێران ڕوویدا سەرکردایەتى شۆڕش ویستى دەرفەتى ئەوە بقۆزێتەوە ئەگەر دۆخى سوپاى عێراق لە سنوورى حاجی ئۆمەران شلۆق بووبێ چالاکییەکانى شۆڕش بگوازێتەوە ئەوێ و دەستى بەسەردا بگرێت، بەڵام دۆخى سوپاى عێراق بەو جۆرە نەبوو وەک لە زانیارییەکاندا بەدەستى پێشمەرگە گەیشتبوون بەڵکو جیاواز بوو لە ڕووی بەهێزیەوە، وێڕای ئەمەش کەشوهەواى ناوچەکەش هاندەر نەبوو کە پێشمەرگە بتوانێ ئامانج بپێکێ.

زانیاری زیاتر

شەڕی فەرەجاوە ١٩٧٤

ئەو شەڕە لە حوزەیرانى ١٩٧٤ لە نزیک گوندى فەرەجاوە ڕوویدا، کاتێک کە سوپاى عێراق هێرشى کردە سەر دەڤەرى گەرمیان و ویستى دەست بەسەر ئەو ناوچەیەدا بگرێت و بیگەڕێنێتەوە ژێر ڕکێفى حکومەت، هێزى پێشمەرگە ڕێى لێ گرت و بەرەنگارى بووە، لەو شەڕەدا هێزی پێشمەرگە توانى زیانى گیانى زۆر بە سوپاى عێراق بگەیەنێ و بۆ ماوەیەک پێشڕەوییەکانى بوەستێنێ.

زانیاری زیاتر

داستانی بامەڕنێ ئایاری ١٩٨٧

ئەو داستانە لە ئایارى ١٩٨٧ لە ناوچەى بامەڕنێى دەڤەرى بادینان ڕوویدا، کاتێ کە پێشمەرگە هێرشێکى گەورەى کردە سەر سەربازگە و سەنگەرەکانى سوپاى عێراق لە ناوچەکە، هێزى پێشمەرگە لەو داستانەدا دەستى بەسەر سەربازگەکەدا گرت و زیانى گەورەى پێ گەیاندن لە کوژران و بەدیل گرتنى سەربازانى سوپاى عێراق و دەستگرتن بەسەر ژمارەیەکى زۆرى چەک و تەقەمەنى.

زانیاری زیاتر

شەڕی شیوە سوور ١٩٧٤

شەڕی شیوە سوور لەگەڵ دەستپێکردنەوەى هێرشى سوپاى عێراق بۆ سەر کوردستان لە ٢٥ى نیسانى ١٩٧٤ ڕوویدا، بەو ئامانجەى دەست بەسەر تەواوى ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى شۆڕشدا بگرێت و دواجار هەرەس بە شۆڕشی ئەیلوول بهێنێ، بەڵام سوپاى عێراق لەم شەڕەى شیوە سووردا لە بەردەم هێزى پێشمەرگە شکستێکى گەورەى خوارد و زیانى گیانى و ماددى زۆرى پێ کەوت، نەیتوانى ئاواتى لە مێژینەى بهێنێتە دى کە دەست بەسەرداگرتنى ناوچەى سەنگاو بوو.

زانیاری زیاتر

شەڕی گەلى سەنگەسەر

شەڕی گەلى سەنگەسەر لە پاییزى سالى ١٩٧٤ ڕوویدا کاتێک کە سووپاى عێراق ویستی هێرش بکاتە سەر شارى قەڵادزێ و دەستى بەسەردا بگرێ، هێزى پێشمەرگەش لە گەلى سەنگەسەر سەنگەریان قایم کرد و نزیکەى دە ڕۆژ شەڕو پێکدانان بەردەوامى هەبوو، پاشان سوپا توانى بەربەستەکەى پێشمەرگە بشکێنێ و لە ١٩ى ئاب چووە ناو شارى قەڵادزێ و دەستى بەسەردا گرت.

زانیاری زیاتر

شەڕی شیشار ١٩٧٤

شەڕی شیشار لە پایزى ١٩٧٤ ڕوویدا نێوان سوپاى عێراق و هێزى پێشمەرگە، کە سوپا ویستى دەست بەسەر چیاى شیشاردا لە ناوچەى بێتواتە بۆ ئەوەى دەسەڵاتى بەسەر ناوچەکانى دەوروبەردا بڕوات، بەڵام هێزى پێشمەرگە زۆر بە توندى بەرەنگارى بووە و هێرشەکەیان تێشکاند، نەیانھێشت ئەو چیایە بکەوێتە دەستى حکومەت بەڵکو هەر لە دەستى پێشمەرگە مایەوە تا نسکۆى شۆڕش ساڵى ١٩٧٥.

زانیاری زیاتر

داستانى ئەزمەڕ ١٩٧٤

ئەو داستانە لە ١٩ى حوزەیرانى ١٩٧٤ لە چیاى ئەزمەڕ ڕوویدا، لەو کاتەدا شارى سلێمانی بەشێک بوو لە ناوچەى ژێر دەسەڵاتى سوپاى عێراق، بەڵام هێزى ئەوەى نەبوو بە ویستى خۆى جموجۆڵە سەربازییەکانى ئەنجام بدات، بۆیە نەخشەى پەلامارى چیاى ئەزمەڕی داڕشت کە هێزى پێشمەرگە سەنگەرى بەرگرى تێدا قایم کردبوو، هەرچەندە توانى ئەو چیایە بگرێت، بەڵام دووچارى زیانێکى زۆرى گیانى و ماددى بوو.

زانیاری زیاتر

شەڕی سوسێ ١٩٧٤

شەڕى سەربازگەى سوسێ لە ئایارى ١٩٧٤ ڕوویدا دواى ئەوەى کە حکومەتى عێراق شەڕى دژى شۆڕشى کورد ڕاگەیاند، پێشمەرگە وەک پەرچەکردار گەمارۆى خستە سەر ئەو سەربازگەیە، سوپاى عێراق بۆ تێکشکانى گەمارى پێشمەرگە و ڕزگارکردنى سەربازەکان لە سلێمانى و دوکانەوە هێرشیان ئەنجامدا شەڕێکى چەند ڕۆژى لە نێوانیاندا ڕوویدا.

زانیاری زیاتر

داستانى چیای ڕەش لە دهۆک ١٩٧٤

داستانى چیاى ڕەش لە سەرەتاى مانگى تشرینى دووەمى ١٩٧٤ لە چیاى ڕەشى ڕۆژئاواى شارى دهۆک ڕوویدا ، چونکە ئەو ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتى شۆڕش بوو چالاکییەکانى پێشمەرگەى تێدا بەردەوام بوو بەتایبەتى تۆپبارانکردنى قافلە سەربازییەکان، سوپاى عێراقیش بۆ کپکردنى دەنگ و ڕنگى شۆڕش لەو ناوچەیە هێرشێکى بەربڵاوى ئەنجامدا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو بەڵکو زیانى گەورەى گیانى ماددى بەرکەوت.

زانیاری زیاتر

داستانى چیای ماکۆک ١٩٧٤

حکومەتى عێراق کە بڕیارى دەستپێکردنەوەى شەڕى دایەوە دژى شۆڕشى کورد ساڵى ١٩٧٤، بە ئامادەسازییەکى بەهێز لە ڕووى سەربازییەوە هێرش و پەلامارەکانى هێنایە سەر کوردستان، شاڵاوەکان بە پاڵپشتى تانک و تۆپ و زرێپۆش و هێزى ئاسمانیەوە شەو و ڕۆژ بەردەوامیان هەبوو، پێشڕەوییەکانى سوپاى عێراق لە مانگى ئاب گەیشتنە ناوچەى بێتوێن و هەڵمەتى سەربازیان بۆ سەر سەنگەرەکانى پێشمەرگە دەستپێکرد لە چیای ماکۆک و دەوروبەرى.

زانیاری زیاتر