هەڤاڵانی بارزانی

کەکۆ حوسێن خان میر عەبدوڵڵا

كه‌كۆ حوسێن خان میر عه‌بدوڵا (١٩٢٥-٢٠٠٥)، ناسراوه‌ به‌ كه‌كۆ كه‌لۆكی، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

کازم شانەدەری

کازم مستەفا ئۆمەر (١٩٣٠-.....) ناسراو بە کازم شانەدەری، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان(١٩٧٩- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ خەڵکى باشوورى کوردستانى کردووە، پلەى سەرلق بووە.

زانیاری زیاتر

کەکشار ئەحمەد عارس

كه‌كشار ئه‌حمه‌د عارس (١٩٢٢-١٩٩٢)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شوڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەى ئامر بەتالیۆنى وەرگرتووە.

زانیاری زیاتر