گشت بابەتەکان

کریس کۆچێرا

پۆل مۆبێت ناسراو بە کر لە ساڵى ١٩٦٦ەوە کارى ڕۆژنامەنووسی کردووە، شارەزاییەکى باشى لە ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست و بەتایبەتى پرسی کورد هەبوو، لە سەرەتایی کارکردنى تاکو ساڵى ١٩٧١ زیاتر لە ١٣٠ ڕیپۆرتاژی لەسەر پرسى کورد لە ڕۆژنامە، گۆڤارە فەڕەنسى و نێودەوڵەتییەکان بڵاوکردۆتەوە، ساڵی ٢٠١٠ لە کۆنگرەى ١٣ى پارتى دیموکراتى کوردستان بەهۆى ئەو خزمەتانەى پێشکەشى کورد و کوردستانى کردبوو، لەلایەن سەرۆک مەسعو بارزانى میدالیاى بارزانى نەمرى پێ بەخشراوە.

زانیاری زیاتر

کەژاڵ ئەحمەد سابیر

کەژاڵ ئەحمەد سابیر، لە ١ى تەمووزى ١٩٥٨ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى ئامادەیی بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له‌ گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

کەکۆ مەلا عەلی

کەکۆ مەلا عەلى مێرگەسۆری ساڵی ١٩١٧ لە قەزاى مێرگەسۆر سەر بە پارێزگاى هەولێر لە دایک بووە. لە ١٢ى تشرینى دووەمى ساڵى ٢٠٠٠ لە مێرگەسۆر کۆچى دوایی کردووە و هەر لەوێش بەخاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی یەکێتی قوتابیانی کوردستان هەولێر ـ ٢٠١٧

ئه‌م كۆنفڕانسه‌‌ له‌ ڕێکەوتى ١٨ی تشـرینی دووه‌می ساڵى ٢٠١٧، له‌ هۆڵی شه‌هید مه‌ئمون ده‌باغ، له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر، بە دروشمی (یه‌كێتی قوتابیان؛ نوێ بوونه‌وه‌ و به‌رده‌وامی) و به‌ ئاماده‌ بوونی ٦٥ نوێنه‌ر به‌سترا١.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی هاوبەشی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان – گوندی خنێرە ١٩٨٦

ساڵى ١٩٨٦، هەردوو ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان و یەکێتى لاوانى دیموکراتى کوردستان بەهۆى ئەو بارودۆخە ناهەموارەى باشوورى کوردستانى تێکەوتبوو و بەهۆى لێکنزیکى خەباتی پیشەیی هەردوو ڕێکخراوەکە لە یەکترییەوە، بۆ ماوەیەکى کاتى بڕیارى بەستنى کۆنفرانسێکى هاوبەشیان دا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی یەکەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەغدا - ١٩٦٢

لە مانگى ئادارى ساڵى ١٩٦٢، یەکەمین کۆنفرانسـى ڕێکخراوى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، بەهۆى چەند پێشهاتێکى سیاسى ناوچەیی و گۆڕانکارى لە پەیکەرییەتى نێوخۆی ڕێکخراوەکە، بەشێوەیەکى نهێنى لە شارى بەغدا بەسترا.

زانیاری زیاتر

کۆنفرانسی دووەمی یەکێتی قوتابیانی کوردستان کانی ماسی - سلێمانی ١٩٦٤

کۆنفرانسـى دووەمى یەکێتى قوتابیانى کوردستان، دواى سەرکەوتوو نەبوونى سەرکردایەتى هەڵبژێردراوى کرنگرەى چوارەمى ڕێکخراوەکە لە ڕاپەڕاندنى ئەرک و کارەکانیان، لە سەرەتاى مانگى ئابى ١٩٦٤ لە ناوچەى کانى ماسى نزیک شارى سلێمانى بەسترا.

زانیاری زیاتر