سەرکردەکان

ڕێبەر ئەحمەد خالید

ڕێبەر ئەحمەد خالید، لە ١ى تەمووزى ١٩٦٨ لەگوندى بارزان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٧ بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى سەلاحەدین تەواو کردووە، ساڵى ٢٠٠٧ بەشى ئاسایشى نیشتمانى لە زانکۆى نیشتمانى عێراق تەواوکردووە.

زانیاری زیاتر

ڕۆژ نوری شاوێس

ئەندازیار و سیاسەتمەدار ڕۆژ نوری سدیق عه‌لی، ناسراو به (دكتۆر ڕۆژ، ڕۆژ نوری شاوێس)، ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگەی کوردستانەوە‌ كردووه‌‌، له‌ كۆنگره‌کانی نۆیه‌م ١٩٧٩، دەیەم ١٩٨٩، یازده‌یه‌‌م ١٩٩٣، دوازدەیەم ١٩٩٩دا به‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و دواتر بە ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی هەڵبژێردراوە، ساڵی ٢٠١٠ له‌ كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌‌مدا بە‌ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و دواتر ئەندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.

زانیاری زیاتر

ڕەشید حاجی بەدری سندی

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار ڕه‌شید حاجی به‌دری عه‌بدوڵا محێ، ناسراو به‌ (مولازم ڕه‌شید سندی)، ساڵی ١٩٥٤ چووەته‌ كۆلێژی سه‌ربازی له‌ شاری به‌غدا، ساڵی ١٩٥٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە کردووە، ساڵی ١٩٦٤ ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی كوردستان بووە‌، ساڵی ١٩٧٠ و له‌ کۆنگرەی هه‌شته‌‌‌مدا  بووەته‌ ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵی ١٩٩٣ و له‌ کۆنگرەی یازده‌ی پارتیدا به‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی ناوه‌ندیی پشكنین و چاودێری هەڵبژێردراوە.

زانیاری زیاتر

ڕەشید عەبدولقادر حەماوی

رەشید عه‌بدولقادر سه‌لیم، ناسراو به‌ رەشید عه‌بدولقادر حه‌ماوی، دادوه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٦ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی یەکەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه‌ به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه.

زانیاری زیاتر

ڕەمزی شەعبان

ئه‌ندازیار ڕە‌مزی خه‌لیل شه‌عبان، ناسراو به‌ ڕە‌مزی شه‌عبان (١٩٤٢ ـ ٢٠٢١) له‌دایكبووی هه‌ولێره‌، ساڵی ١٩٥٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتییه‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ كردووه و به‌شداری له‌ شۆڕشی گوڵاندا كردووه‌‌....

زانیاری زیاتر

ڕەئیس عەبدوڵا بەرواری

عه‌بدوڵا سدیق ئه‌حمه‌دسایب ته‌ها، ناسراو به‌ ڕه‌ئیس عه‌بدوڵا به‌رواری و دووپشك، ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار، ساڵی ١٩٤٥ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی حزبی ڕزگاری كورده‌وه‌ كردووه‌ به‌ ناوی نهێنی "دووپشك" خزمه‌تی كردووه، ساڵی ١٩٥٠ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه‌ كردووه‌....

زانیاری زیاتر

ڕەمەزان ئاکرەیی

سیاسەتمەدار ڕە‌مه‌زان موحسین ئه‌مین ڕەشید، ناسراو به‌ ڕە‌مه‌زان ئاكره‌یی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٦٠ له‌ داواكارانی  مۆله‌تی به‌ فه‌رمی كاركردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بووه‌...

زانیاری زیاتر

ڕێبوار یەڵدا

سیاسەتمەدار كریستۆڤ یه‌ڵدا تۆرخان، ناسراو به‌ ڕێبوار، ڕێبوار یه‌ڵدا، كۆڕه‌ك، ساڵی ١٩٦٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی کردووە و ساڵی ١٩٧٤ لەگەڵ ده‌سپێكی شه‌ڕ له‌ نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و سوپای عێراقدا...

زانیاری زیاتر

ڕەشید باجەلان

یاساناس و سیاسەتمەدار ڕه‌شید ئیسماعیل ئاغا، ناسراو به‌ ڕه‌شید باجه‌لان، له‌ ساڵانی کۆتایی سییه‌كان و چلەکاندا‌ وەکو ئەندام و دامەزرێنەر و سەرکردە ...

زانیاری زیاتر

ڕەشید عارف ئەتروشی

سیاسەتمەدار ڕه‌شید عارف عه‌بدولڕه‌حمان عوسمان، ناسراو بە‌ (ڕه‌شید ئه‌تروشی)‌، ساڵی ١٩٥٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ کردووە، ساڵی ١٩٦٦ و له‌ كۆنگره‌ی حه‌وته‌مدا به‌ به‌رپرسی ده‌سته‌ی چاودێری و به‌دواداچوون هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر