ڕزگار نەبی ڕەسول
شەهید ڕزگار نەبی ڕەسول، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ لەشەڕی ناوخۆ لە چیای بۆڵێ لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی ینک شەهید بووە.
زانیاری زیاترشەهید ڕزگار نەبی ڕەسول، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ٢١ی ئابی ساڵی ١٩٩٦ لەشەڕی ناوخۆ لە چیای بۆڵێ لە دەڤەری سیدەکان بەدەستی چەکدارانی ینک شەهید بووە.
زانیاری زیاترڕەشید محەمەد فەقۆ ناسراو بە ڕەشید ئیسۆمەری، لەساڵی ١٩٤١ لە گوندی ئیسۆمەر لە دەڤەری بارزان سەربە قەزای مێرگەسوری پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦١ دواى هەڵگیرسانى شۆڕشى ئەیلوول پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٦٢ پلەى سەرقۆلى وەرگرتووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی، لەلایەن سەرۆک مەسعود بارزانی مەدالیای بارزانی نەمری پێ بەخشراوە.
زانیاری زیاترلە ١ى تەمووزى ١٩٦٤ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى سەرەتایی بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی دهروازهی شاری قهڵادزێ بهخاك سپێردراوه.
زانیاری زیاترڕزگار ئهحمهد سابیر، لە ٥ى شوباتى ١٩٦١ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، قوتابى قۆناغى بنەڕەتى بووە، لە ٢٤ی نیسانی ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی دهروازهی شاری قهڵادزێ بهخاك سپێردراوه.
زانیاری زیاترڕەشید عەلى سەلیم شێخ فەرخ، ناسراو بە ڕەشید بێشونى، لە بنەماڵەى شێخ فەرەخی گەورەیە، لە بنەڕەتدا خەڵکى باکوورى کوردستان شارى جزیرەیە، پێش لەدایکبوونى بنەماڵەکەیان هاتوونەتە باشوورى کوردستان، پەیوەندییەکى کۆمەڵایەتییان لەگەڵ شێخانى بارزان هەبووە، ڕەشید بێشونى هەر لەتەمەنى لاوێتیدا دەکەوێتە ژێر کاریگەرى ڕێبازى بارزان.
زانیاری زیاترڕێبەر ئەحمەد خالید، لە ١ى تەمووزى ١٩٦٨ لەگوندى بارزان سەر بە پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٩٧ بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى سەلاحەدین تەواو کردووە، ساڵى ٢٠٠٧ بەشى ئاسایشى نیشتمانى لە زانکۆى نیشتمانى عێراق تەواوکردووە.
زانیاری زیاترڕەسوڵ ڕۆستەم محەمەد پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە داستانی کیوە ڕەش شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترڕەسول ئەحمەد رەسول عەلی، سالی ١٩٦٢ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەکات و بۆتە پێشمەرگە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە قەسرێ بەبۆردومانی فرۆکەی رژێمی عێراق شەهید دەکرێت.
زانیاری زیاترڕەسول محەمەد عەلی، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول بووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە شەڕی چیای گۆڕەز شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترڕەسوڵ سالار فەرەج مەحەمەد، ساڵى ١٩٨٢ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى گوڵان کردووە و لە لێژنە ناوچەى هەڵەبجەى سەر بە لقى چوارى پارتی دیموکراتى کوردستان بۆتە پێشمەرگە، ساڵى ١٩٨٣ لەکاتى ئەنجامدانى چاڵاکیەکى پارتیزانى لە شارى هەڵەبجە لەلایەن ئەمنى ڕژێم دەستگیر دەکرێت و ساڵى ١٩٨٥ بەرلێبوردنى گشتى دەکەوێت و ئازاد دەکرێت، لە ١٠ى تشرینى یەکەمى ١٩٧٨ شەهید دەبێت.
زانیاری زیاترڕەزا قادر عەبدولکەریم، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، دەرچووی خولی پزیشکی شۆڕش بووە، ساڵی ١٩٦٩ بە برینداری لە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق دەستبەسەر کراووە و لە نزیک شاری هەڵەبجە فیشەک باران کراووە و شەهید بووە.
زانیاری زیاترڕۆستەم عەبدولمحەمەد ئەحمەد، فەرمانبەری حکومەتی عێراقی بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە، لە ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتووهتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بووە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاتر