نەجات عەبدوڵا ئەحمەدبەگ میروەسمان
نەجات عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ڕوست لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لەبەشى تۆپخانەى هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٤ شىەهید بووە.
زانیاری زیاترنەجات عەبدوڵا، ساڵی ١٩٥١ لە گوندی ڕوست لەدایک بووە، ساڵى ١٩٦٩ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول دەکات و لەبەشى تۆپخانەى هێزى باڵەک بۆتە پێشمەرگە، ساڵی ١٩٧٤ شىەهید بووە.
زانیاری زیاترنەسرەدین هەورامی، ساڵی ١٩٤٠ لە شارۆچکەی تەوێڵە لەدایکبووە، ساڵی ١٩٥٩ پەیوەندى بە ڕێکخستنەکانى پارتى دیموکراتى کوردستان کردووە، ساڵی ١٩٦٢ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوولەوە کردووە، لە ١٦ی ئابی ١٩٩٦ لە یۆبیلی زێڕینی پارتی دیموکراتی کوردستان میدالیای بارزانی پێ بەخشراوە. لە ١٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترنەجات جەلیل مەحمود، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
زانیاری زیاترنەغەدە ڕەسوڵ ئەحمەد لە ٤ى نیسانى ١٩٦٢ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی ده‌روازه‌ی شاری قه‌ڵادزێ به‌خاك سپێردراوه.
زانیاری زیاترنازم كەبیر محەمەد سەعید، ناسراو بە نازم هه‌ركى، ساڵى ١٩٦٩ لە شارى ئاکرێ لەدایک بووە، دەرچووى کۆلێژى ئاداب بەشى مێژووە.
زانیاری زیاترنەجمەدین عەبدوڵڵا حەمەد، ناسراو بە نەجمەدین گۆرۆنى، فەرماندەو پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول و گوڵان و ڕاپەڕین، ساڵى١٩٦١ پەیوەندى بەهێزى پێشمەرگەى شۆڕشى ئەیلوول کردووە، سەرلق بووە و ئەرکى پاسەوانى بارەگاى بارزانى بووە، لە ٣ى تشرینى دووەمى ١٩٩٤ کۆچى دوایی کردووە.
زانیاری زیاترشەهید نەعمان حەمە ئەحمەد، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بووە، ساڵی ١٩٨٨ کەوتۆتە بۆسەی سەربازی هەواڵگری ڕژێمی بەعس لە ساتی دەستگیر کردنیەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترنەجات عەلی ساڵح، ساڵی ١٩٨٥ په‌یوه‌ندی به ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان كردووه، ساڵی ٢٠١٠ له كۆنگره‌ی سێزده‌یه‌م بۆته ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان.
زانیاری زیاترنوری سدیق عه‌لی ڕەسوڵ، ناسراو به ئه‌ندازیار نوری شاوێس، ساڵی ١٩٣٥ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ئازادیی كورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٥١ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی كاتیی پارتی دیموکراتی کورد (کۆنگرەی دووەم) هه‌ڵبژێردراوه. ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێراوه.
زانیاری زیاترنوری ئەحمەد تەها عه‌بدوڵا ئاغا، ساڵی ١٩٤٦ له ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموکراتی کورد بووه، ساڵی ١٩٥٣ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی سێیەم) هه‌ڵبژێردراوه، ساڵی ١٩٦١ په‌یوه‌ندی به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌وه كردووه.
زانیاری زیاترسیاسهتمهدار نێچیرڤان ئیدریس مسته‌فا محه‌مه‌د بارزانی، ناسراو به نێچیرڤان بارزانی، ساڵی ١٩٨٩ له كۆنگره‌ی ده‌یه‌می پارتی به ئه‌ندامی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه...
زانیاری زیاترنەعمان عیسا شەریف، ناسراو به نه‌عمان بارزانی، ساڵی ١٩٤٦ په‌یوه‌ندی به پارتی دیموکراتی کورده‌وه كردووه، ساڵی ١٩٦٤ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه به ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان (کۆنگرەی شەشەم) هه‌ڵبژێردراوه...
زانیاری زیاتر