نەجات جەلیل مەحمود
نەجات جەلیل مەحمود، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
زانیاری زیاترنەجات جەلیل مەحمود، ساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان کردووە، لە ڕۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٩٧ بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.
زانیاری زیاترنەغەدە ڕەسوڵ ئەحمەد لە ٤ى نیسانى ١٩٦٢ لە شارى قەڵادزێی پارێزگاى سلێمانى لەدایک بووە، لە ٢٤ى نیسانى ١٩٧٤ بەهۆى بۆردومانى فڕۆکەکانى سوپاى عێراق بۆ سەر شارى قەڵادزێ شەهید بووە. له گۆڕستانی دهروازهی شاری قهڵادزێ بهخاك سپێردراوه.
زانیاری زیاترشەهید نەعمان حەمە ئەحمەد، کادر و پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی یەکجار بریندار بووە و بەرکەوتەی چەکی کیمیایی بووە، ساڵی ١٩٨٨ کەوتۆتە بۆسەی سەربازی هەواڵگری ڕژێمی بەعس لە ساتی دەستگیر کردنیەوە تا ئێستا بێ سەروشوێنە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.
زانیاری زیاترنەجات خالید ئەسعەد عەزیز، کادری لێژنه ناوچەی شهقڵاوهی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، له نێو ڕێكخستنه نهێنیهكانی سنووری لێژنه ناوچهی شهقڵاوه ڕۆڵێكی سهرهكی ههبووه، ساڵی ١٩٨٨ لهكاتی ئهركدا له گوندی ئەسپیندارە لهگهڵ هەشت کادری تر دەکەونە بۆسەی سەربازانی ڕژێمی بەعس، دوایی دوومانگ لە ئەمنی هەولێر لە سێدارە دهدرێن و شههید دهكرێن.
زانیاری زیاترنەزمی سوار ئیسماعیل حەسەن پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان بووە، لە ساڵی ١٩٨٥ شەهید بووە.
زانیاری زیاترنوری ئەنوەر عەبدولغەفور ئیبراهیم، ساڵى ١٩٥٠ لە گوندى پڵنگەى سەر بە شەقڵاوە لە دایکبووە، بەشداریى شۆڕشی ئەیلوولى کردووە، لە پێشمەرگایەتیدا پلەى سەرلق بووە و بڕیار بووە ببێ بە فەرماندەى بەتالیۆن، ساڵى ١٩٧٤ لە رێگای نێوان قەسرێ-خانەقا کەوتووەتە بەر بۆمبارانی فڕۆکەی دوژمن و شەهید دەبێت.
زانیاری زیاتر