گشت بابەتەکان

مستەفا بارزانی

مستەفا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام عه‌بدوڵا بارزانی، ناسراو به‌ مه‌لا مستەفا بارزانی، جه‌نه‌ڕاڵ مستەفا بارزانی، پێشەوا، سه‌رۆك مستەفا بارزانی و بارزانی مستەفا، لە ١٤ی ئاداری ١٩٠٣ له گوندی بارزانی سەر بە (ویلایەتی مووسڵ) لەدایکبووە، هەڵگیرسێنەری شۆڕشی دووەمی بارزان، دامەزرێنەری لێژنەی ئازادی، جەنەڕاڵ لە کۆمارى کوردستان لە مهاباد، سەرۆکی حکومەتی کاتیی دەرەوەی کوردستان لە باکۆ و دامەزرێنەری پارتی دیموكراتی كوردستان و ڕابەری شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بووە، ...

زانیاری زیاتر

مەسعود بارزانی

مەسعود مسته‌فا شێخ محه‌مه‌د شێخ عه‌بدولسه‌لام بارزانی، ناسراو به‌ سه‌رۆك مەسعود بارزانی، كاك مەسعود، كاكه، باوكی مه‌سرور،‌ ساڵی ١٩٦٢ په‌یوه‌ندیی به‌ ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانەوە كردووه‌.....

زانیاری زیاتر

محەمەد خورشید تۆفیق

محەمەد خورشید تۆفیق، له‌ ٢٨ی ئازاری ١٩٨٦ بۆ یه‌كه‌م جار په‌یوه‌ندی به‌ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی گوڵان كردووه‌، له‌ كۆنگره‌ی چوارده‌م به‌ ئه‌ندامی یه‌ده‌گی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌، له‌ ٣ی شوباتی ٢٠٢٣ پۆستی جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی كه‌ركووك-گه‌رمیانی وه‌رگرتووه‌.

زانیاری زیاتر

مەلا سلێمان موسا

مەلا سلێمان موسا (١٩٢٤-٢٠٠٥ )، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

مەلا ماتۆڕ

عه‌بدوڵا ئیسماعیل ئه‌حمه‌د، ساڵی ١٩٤٩ په‌یوه‌ندی به‌ ڕیزه‌كانی پارتی دیموکراتی کورده‌وه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٥٥ به‌ به‌رپرسی لێژنه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێری پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق ده‌ستنیشان كراوه‌، ساڵی ١٩٥٦ له‌ ستافی دووه‌م به‌رپرسی لێژنه‌ی لقی یه‌كی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق بووه‌، ساڵی ١٩٥٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌وه ‌به‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان ـ عێراق (کۆنگرەی چوارەم) هه‌ڵبژێردراوه‌.

زانیاری زیاتر

مستەفا خۆشناو

ئه‌فسه‌ر و سیاسه‌تمه‌دار مسته‌فا مسته‌فا مسته‌فا، ناسراو بە مسته‌فا خۆشناو، ئه‌ندامی حزبی هیوا، یەکێک له‌ ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كانی نێو ڕیزی سوپای عێراق لە ساڵی ١٩٣٦‌، ئه‌ندامی لێژنه‌ی ئازادی و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری پارتی دیموكراتی كورد،‌ ساڵی ١٩٤٧ له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراقەوە‌ له‌ به‌غدا له‌ سێداره‌ دراوه‌.

زانیاری زیاتر

محەمەدساڵح جومعە

محه‌مه‌دساڵح ئیبراهیم جومعه‌،ناسراوە بە دکتۆر محەمەدساڵح جومعە ساڵی ١٩٥٣ ئه‌ندامی دەستەی دامەزرێنەری کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە قامشلۆی سوریا بووە، ساڵی ١٩٦٦ په‌یوه‌ندی به‌ ڕێكخستنه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق له‌ ئه‌وڕوپاوه‌ كردووه‌، ساڵی ١٩٧٩ له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی كۆنگره‌ی نۆیەم به‌‌ ئه‌ندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ڵبژێردراوه‌...

زانیاری زیاتر

محەمەد یوسف یوسف ئەحمەد

محەمەد یوسف یوسف ئەحمەد، پۆلیس بووە و ئەندامی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی جێگری سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە داستانی هەیبەت سوڵتان شەهید بووە.

زانیاری زیاتر