گشت بابەتەکان

محەمەد میرزا یونس سندی

محەمەد میرزا یونس سندی ل ساڵا ١٩٥٧ ل باژێرێ زاخۆ سەربە پارێزگەها مویسڵ یا وی دەمی (دهۆکا ڤێگاڤێ) هاتییە دنیایێ، ل ٢٣ی خزەیرانا ٢٠٢٣ ب کڕیارەکا تیرورستی هاتیەشەهید کرن

زانیاری زیاتر

محەمەد عادۆ خدر

محه‌مه‌د عادۆ خدر دۆله‌مه‌ری (١٩٢٥-١٩٩٩)، ناسراوه‌ به‌ تۆینار، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان(١٩٧٩- ١٩٩١) و ڕاپەڕینى ساڵى ١٩٩١ خەڵکى باشوورى کوردستانى کردوو، پلەی سه‌ر لق و جێگری هێزی شێخان هەبووە.

زانیاری زیاتر

مستەفا بەگ فەقیانی

مستەفا حاجى عەبدوڵا بەگ مەلاعەزیز، ناسراو بە مستەفا بەگ فەقیانى، ساڵى ١٩٣٩ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە، ساڵى ١٩٥٦ چووەتە خزمەتى سەربازى لە شارى موسڵ، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ مەلا عەزیز

محەمەد حاجى عەبدوڵا بەگ، ساڵى ١٩٥٧ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزاى ڕواندز لەدایک بووە، دەسگیراندار بووە، سێیەم کوڕى بنەماڵەکەى بووە، لە ٨ى ئابى ١٩٧٤ بەهۆی تۆپبارارنى سوپاى عێراق بۆسەر بارەگاى هێزی پێشمەرگە لە هاوینەهەوارى بێخاڵ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

موراد ئاغا شێخۆ

موراد ئاغا شێخۆ (١٩١٠-١٩٨٤)ناسراو بە موراد شێخۆ دۆسکی، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

مەحمود گاڤان

مەحمود مەجید مەحمود سورچی ناسراو بە (مەحمود گاڤان)، لەساڵی ١٩٤٤ لە گوندی کەلات سەر بە ناحیەی بجیل، قەزای ئاکرێ - پارێزگای دهۆک (موسڵی کۆن) لە دایکبووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد مەحمەل حەمەد ڕەسوڵ

محەمەد مەحمەل حەمەد ڕەسوڵ، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٥ی ئەیلوولی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە حاجی ئۆمەران بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد سەلیم زاهیر

محەمەد سەلیم زاهیر، لەساڵی ١٩٩١ پەیوەندی بە ڕیزەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، لە ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەمی ساڵی ١٩٩٧ لە شەڕی بەرگریکردن لە سەروەری یاسا لە سیدەکان بەدەستی چەکدارانی پەکەکە شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

میتۆ ئەحمەد زەینەڵ ستونى

محمد ئەحمەد زەینەل ، ناودار بە میتۆ ستونی، لە ساڵی ١٩٢٤ لە گوندی ستونێ لە دەڤەری هەرکی بنەجێ لە ناحیەی شێروان مەزن لە قەزای مێرگەسور لە دەڤەری بارزان لە بنەماڵەیەکی کوردپەروەر لە دایک دەبێت و لە خەباتی پێشمەرگایەتیدا چەندین پلە و پۆستی وەرگرتووە، ساڵی ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کردووە و لەگۆڕستانی سارداو بەخاک سپێردراوە.

زانیاری زیاتر

مامه‌س ڕە‌شید حسۆ

مامه‌س ڕە‌شید حسۆ (١٩٢٩-.....)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣- ١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥)، شۆڕشی گوڵان(١٩٧٦- ١٩٩١)ی کردووە.

زانیاری زیاتر