هەڤاڵانی بارزانی

مەلا برایم بابەکر

ئیبراهیم بابەکر ئیسماعیل ( ١٩٢٧-٢٠١٨)ناسراو‌ به‌ مەلابرایم هه‌سنەکی، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شۆڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، هەڵگری میدالیای بارزانییە.

زانیاری زیاتر

مەلا رەسول

ڕەسول مەلامحەمەد تاجەددین (١٩٢٧-١٩٥٢)، ناسراو بە مەلا ڕەسول، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر

مەلا ئەحمەد لەشکری

ئەحمەد لەشکری حسێن (١٩٢٠-١٩٦٢ )، ناسراو‌ به‌ مه‌لا ئه‌حمه‌د، پێشمه‌رگه‌ و ‌هه‌ڤاڵی بارزانی بۆ یەکێتی سۆڤیەت‌، یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦).

زانیاری زیاتر