شەهیدان

مستەفا سەیدکەریم ئەحمەد مستەفا

مستەفا سەیدکەریم ئەحمەد، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و شۆڕشی گوڵان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئه‌یلوول ئاوارەی وڵاتی ئێران بووە، جارێك بریندار بووە و پلەی فەرماندەی مەفرەزەی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٩ لە چیای سپی لە وڵاتی ئێران لە بەرگری کردن لە سەنگەری پێشمەرگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەرامبەر هێرشی نەیارانی پارتی فیشەکی بەرکەوتووە و شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

محەمەد ئەمین محەمەد مەحمود

محەمەد ئەمین محەمەد، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول ئاوارە وڵاتی ئێران بووە و دواتر بۆ خوارووی عێراق ڕاگوازراوه‌، ساڵی ١٩٩١ لە نزیک قەزای خانەقین کەوتوونەتە بۆسەی هێزی موجاهدینی خەڵق و شەهید بوونە، یەکیکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

محەمەد ئەمین مەحمود حەمەساڵح

محەمەد ئەمین مەحمود، کادری ڕێکخستنه‌ نهێنیه‌كانی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٩١ پێشمەرگەی ڕاپەڕینە جەماوەریەکەی خەڵکی کوردستان بووە، هه‌مان ساڵ لە دەڤەری گەرمیان کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی بەعس و محەمەد ئەمین مەحمود بە برینداری بێ سەرووشوێن بووە و هیچ سۆڕاغێکی نیە، یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.

زانیاری زیاتر

محەمەد یوسف یوسف ئەحمەد

محەمەد یوسف یوسف ئەحمەد، پۆلیس بووە و ئەندامی شانەی نهێنی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، لە ژیانی پێشمەرگایەتی پلەی جێگری سەرپەلی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٦٤ لە داستانی هەیبەت سوڵتان شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مەلاڕەزاق عومەر ئەبوبکر عارەب

مەلاڕەزاق عومەر، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، بەهۆی شۆڕشی بارزانەوە ئاوارەی دەڤەری خۆشناوەتی و خوارووی عێراق بوونە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە گوندی کەندە گوڵی لە ڕووبەڕوو بوونەوەی سەربازانی ڕژێمی ئەوکاتی عێراق شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

مەحمود یابە مەحمود براهیم

مەحمود یابە مەحمود براهیم، لە ساڵی ١٩٦٥ بۆتە کادری ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، ماوەی یەک ساڵ زیندانی سیاسی بووە، لە ساڵی ١٩٦٩ لە دەشتی گوێڕ کەوتۆتە بۆسەی سەرباز و جاشی ڕژێم و شەهید بووە

زانیاری زیاتر