لوقمان عەزو محەمەد
لوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.
زانیاری زیاترلوقمان عەزو محەمەد ساڵی ١٩١٢ لە گوندی دری سەربە ناحیەی شێروان مەزن قەزای مێرگەسۆر پارێزگای هەولێر لە دایک بووە.خێزاندار بووە.ساڵی ١٩٦١ بۆتە پێشمەرگە. ساڵی ١٩٦٥ شەهید بووە.
زانیاری زیاترشۆڕشى مەزنى ئەیلوول لە ١١ى ئەیلوولى ساڵى ١٩٦١ بە سەرۆکایەتى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى هەڵگیرسا. لەبەرئەوەى شۆڕشەکە سەرتاپاگیر بوو، بۆیە ژمارەیەکى زۆرى پێشمەرگە تێیدا بەشداربوون و بەرگریان لە خاک و هاووڵاتیانى کوردستان دەکرد. کاتێک شۆڕش هەڵگیرسا، پێشمەرگە لە سەربازگە و بنکەکانى پۆلیس هاتنە دەست و لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان دەریانپەڕاندن. دواى ئەمە پەیتا پەیتا و دەستە دەستە هاونیشتمانى خۆیان دەگەیاندە سنوورى ناوچە ئازادکراوەکان و پەیوەندییان بە لەشکرى شۆڕشگێڕى کوردستانەوە دەکرد.
زانیاری زیاترشۆڕشى مەزنى ئەیلوول لە ١١ى ئەیلوولى ساڵى ١٩٦١ بە سەرۆکایەتى جەنەڕاڵ مستەفا بارزانى هەڵگیرسا. لەبەرئەوەى شۆڕشەکە سەرتاپاگیر بوو، بۆیە ژمارەیەکى زۆرى پێشمەرگە تێیدا بەشداربوون و بەرگریان لە خاک و هاووڵاتیانى کوردستان دەکرد. کاتێک شۆڕش هەڵگیرسا، پێشمەرگە لە سەربازگە و بنکەکانى پۆلیس هاتنە دەست و لە زۆربەى ناوچەکانى کوردستان دەریانپەڕاندن. دواى ئەمە پەیتا پەیتا و دەستە دەستە هاونیشتمانى خۆیان دەگەیاندە سنوورى ناوچە ئازادکراوەکان و پەیوەندییان بە لەشکرى شۆڕشگێڕى کوردستانەوە دەکرد.
زانیاری زیاترلاوكۆ مامهند مهسیح (١٩٣٢ -....)، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی دووەمی بارزان (١٩٤٣-١٩٤٥) کردووە و یەکێک بووە لە پێشمەرگەی سوپای کۆماری دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد (١٩٤٦)، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١-١٩٧٥) و شوڕشی گوڵان (١٩٧٦-١٩٩١) کردووە، پلەى سەرپەل بووە، لە ڕێکەوتی ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ بەهۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە.
زانیاری زیاترلێدانى ڕەبایەى گردى بیێ چالاکییەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو دژ بە هێزى سەربازی ڕژێمى بەعس، لە ٢٨ی ئابی١٩٨٥ هێزێکى پێشمەرگەى سەربە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان، هێرشیان کردە سەر بنکەى سەربازى گردی بیێ لە ناوچەى گولیاى دەڤەرى بادینا، بەڵام نەیانتوانى دەستى بەسەردا بگرن بەهۆى بوونى مینێکى زۆر لە دەوروبەری ڕەبایەکە و تەقینەوەی بە ژمارەیەک پێشمەرگەدا، زیانى زۆرى پێگەیاندن لە شەهید و بریندار، بەو هۆیەوە دەستیان لە گرتنى ڕەبایەکە هەڵگرت و تەرمى شەهید و بریندارەکانیان دەربازکردن.
زانیاری زیاترلێدانى ڕەبایەى شکێرا چالاکییەکى هێزى پێشمەرگەى کوردستان بوو دژ بە هێزى چەکدارانى بەکرێگیراو (جاش)، لە ١٩ى کانوونى دووەمى ١٩٨٦ هێزێکى پێشمەرگەى ڕێکخراوەکانى سەر بە لێژنەى ناوچەى زاخۆى پارتى دیموکراتى کوردستان هێرشیان کردە سەر ڕەبایەى شکێرا لە ناوچەى گولی دەڤەرى بادینان، توانیان دەست بەسەر ڕەبایەدا بگرن و زیانێکى زۆرى گیانى و ماددى بە چەکدارانى بەکرێگیراو بگەیەنن.
زانیاری زیاترلێژنەى ئازادى هەروەها (هەیئەى ئازادى و کۆمیتەى ئازادى)شى پێدەگوترا، لێژنەیەکى ڕێکخراوى تۆکمە بوو، لە ڕێکەوتى ١٥ى کانوونى دووەمى ساڵى ١٩٤٥ لە بارزان بە سەرۆکایەتى مەلامستەفا بارزانى و ئەندامێتى ئەو ئەفسەرە ئازادیخوازانە پێکهات کە لە سوپاى عێراق جیاببوونەوە و پەیوەندییان بە شۆڕشى دووەمى بارزانەوە کردبوو.
زانیاری زیاترلوقمان فەتاح ناسراو بە (هێرش)، لە ساڵی ١٩٦٩ لە پارێزگاى سلێمانى لە دایکبووە، ساڵی ١٩٨٧ پەیوەندی بە هێزى پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردووە، ساڵى ١٩٨٨ دوای تاوانى ئەنفالی ڕژێمى بەعس دژى خەڵکى کوردستان بەشداری چالاکییە پارتیزانیەکانی دەڤەری دووکان و سورداش و کۆیە و قەرەداغی کردووە. ساڵى ١٩٩١ بەشدارى ڕاپەڕینى جەماوەرى باشوورى کوردستان کردووە و هەمان ساڵ لە بازیان شەهید بووە.
زانیاری زیاترلوقمان عەزیز مەلەکی لە ساڵی ١٩٦٧ لە گوندی مەلەکانی سەربە ناحیەی خەلیفانی قەزای سۆران لە دایکبووە، ساڵى ١٩٨٥ پەیوەندى بە ڕێکخستنە نهێنییەکانى یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە کردووە، ساڵى ١٩٨٦ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانى عێراق لە شارى هەولێر گولەباران کراوە.
زانیاری زیاترلیزا فەلەکەدین سابیر، ساڵى ١٩٨٥ لە ئێران لەدایک بووە، دەرچووى بەشى ژمێریارى کۆلێژى بەڕێوەبردن و ئابووری زانکۆى سەڵاحەدینە.
زانیاری زیاترلەیلا فەخرەدین داغلى، ناسراو بە لەیلا زانا، لە ٣ی ئایاری ١٩٦١ لە گوند باخچەى شاری فارقینی پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبووە، ژنە سیاسەتمەداری کورد و بۆ ماوەی ١٠ ساڵ بەھۆی قسەکردن بە زمانی کوردی لە پەرلەمانی تورکیا زیندانی کراوە. لە تەمەنی ٢١ ساڵیدا ژیانی هاوژینی لەگەڵ مەهدی زانا سەرۆکی گەورە شارەوانیی پێشووتری ئامەد پێکهێنا. دایکی دوو منداڵە و ئێستا هیچ پۆستێکی حکومی و حیزبیی نییە، لەیلا دوای ھاوسەرگیری خۆی فێری خوێندن و نووسین کردووە.
زانیاری زیاترلەتیف سەعید قورتاس، پێشمەرگەی شۆڕشى ئەیلوول، ساڵی ١٩٦٦ لە گەرووی عومەرئاغا شەهید بووە.
زانیاری زیاتر