گشت بابەتەکان

قادر یونس عەلی بریفکانی

شێخ قادر سەید یونس سەید عەلی سەید ئەحمەدی بریفکانی ناسراو بە (دکتۆرقادر بریفکانی)، پزیشک ولە کەسایەتییە دیارەکانی شۆڕشی مەزن ئەیلوول بووە، ساڵی ١٩٢٦ لە گوندی بریفکا لە قەزای دهۆک سەربە پارێزگای موسلی ئەوکات، لە دایک بووە، ساڵی ١٩٤٤ ئەندامی حزبی هیوا و ساڵی ١٩٤٦ ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستان بووە، ساڵی ١٩٦٢ وەک پزشک پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلوولەوە دەکات تا نسکۆی شۆڕش لە ساڵی ١٩٧٥.

زانیاری زیاتر

قادر حەمەد ئەمین حسێن

قادر حەمەد ئەمین حسێن، ناسراوه‌ بە (قادرەسۆر ڕوستایی) لە ١ی ئابی ١٩٤٩، له‌ گوندی ڕوستی ناحیەى گەڵاڵەی قەزاى چۆمانی پارێزگاى هەولێر لەدایک بووە. ساڵی ١٩٦٩ پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی پێشمەرگە لە سنوری لێژنە ناوچەی باڵەك کردووە. ساڵی ١٩٧٠ پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی ئەیلوول کردووە، ساڵى ١٩٧٦ لە شۆڕشی گوڵان وه‌ك مەفرەزەی سەرەتایی لە ناوچەی باڵەكایەتی پەیوەندى بە هێزی پێشمەرگەى شۆڕشی گوڵان کردوەتەوە. ساڵى ١٩٩٤ شەهید کراوە.

زانیاری زیاتر

قادر ره‌سوڵ قادر ئه‌لیاس فه‌قیانی

قادر ره‌سوڵ قادر ئه‌لیاس فه‌قیانی ناسراوه‌ به‌ (قادره‌ گۆج)، ساڵی ١٩٤٥ لە گوندى فەقیانى سەر بە قەزای رواندزی پارێزگای هه‌ولێر له‌ دایكبووە، ساڵی ١٩٦١ پەیوەندى بە هێزى پێشمەرگەى‌ شۆڕشی ئه‌یلوول کردووە، لە ١١ى ئابى ١٩٦٥ شەهید بووە.

زانیاری زیاتر

قەپۆ خالد زوبێر

قه‌پۆ خالد زوبێر (قەپ خالد زوبێر)، (١٩٢٠-١٩٨٣) ، پێشمەرگە و هەڤاڵى بارزانى بۆ یەکێتى سۆڤیەت، بەشداری شۆڕشی ئەیلوول (١٩٦١- ١٩٧٥) کردووە.

زانیاری زیاتر

قاسم تەها شەریف ساڵح

قاسم تەها شەریف ناسراوەبە قاسم ئەبو شوارب پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول بووە، پلەی سەرپەل و سەرلقی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٧٤ لە سنووری پارێزگای سلێمانی شەهید دەبێت.

زانیاری زیاتر